سەردێری هەواڵ
خشته‌ی‌ یاریه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ چواری‌ یه‌كه‌م قۆناغی‌ خولی‌ نایابی‌ كوردستان پاڵه‌وانێتی‌ تێنسی‌ سه‌رزه‌وی‌ یانه‌كانی‌ سلێمانی‌ ئه‌نجام ده‌درێت و پێشمه‌رگه‌ بۆ ئه‌نجام به‌شداره‌ هه‌واڵ - ڤیدۆ - وێنه‌ : پێشمه‌رگه‌ زه‌نگێكی‌ مه‌ترسیدار بوو له‌ پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجامی‌ یه‌كه‌م ڕۆژی‌ یاریه‌كانی‌ 36 هه‌مین پاڵه‌وانێتی‌ باله‌ی‌ ولاَتانی‌ عه‌ره‌بی‌ ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی‌ هه‌فته‌ی‌ پازده‌ی‌ خولی‌ نایابی‌ عێراق یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان جل و به‌رگی‌ وه‌رزشی‌ و تۆپی به‌سه‌ر فێرگه‌كان و قوتابخانه‌كانی‌ تۆپی پێی دابه‌شكرد یه‌كێتی‌ تۆپی پێی كوردستان چه‌ند بڕیار و راسپارده‌یه‌كی‌ نوێی ده‌ركرد هه‌ڵبژارده‌ی‌ باسكه‌ی‌ عێراق ڕووبه‌ڕوی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ قه‌ته‌ڕ ده‌بێته‌وه‌ فێرگه‌ی‌ باله‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ مه‌شق به‌رده‌وامن زێره‌ڤانی‌ گۆڵ بارانی‌ ئافرۆده‌یتی‌ كرد ، ڕاهێنه‌ری‌ تیپه‌كه‌ هۆكاری‌ شكسته‌كه‌یان ده‌خاته‌ ڕوو

‌كەچەڵی و سپی بوونی تاڵەكانی قژ لە پیاواندا پێش تەمەنی 40 ساڵی مەترسیدارە



 
ته‌ندروستی‌ - 

ئەنجامەكانی توێژینەوەیەكی نوێ كە لە لایەن چەند پزیشكێكی ئەوروپی ئەنجامدراوە تیایدا هاتوە ئەو پیاوانەی كەچەڵ دەبن پێش تەمەنی 40 ساڵی و تاڵی سپی لەسەریاندا دەردەكەوێت ئەوە ئەگەری توشبونیان بە نەخۆشی دڵ زۆر دەبێت.

ئەو پزیشكانەی ئەم توێژینەوەیەیان ئەنجامداوە لە میانەی كۆنفرانسێكی زانستیدا كە لەم دواییانە لە هندستان بەڕێوە چوو ئەوەیان ئاشكرا كرد " لە ماوەی توێژینەوەكانی پێشووتر تێبینی ئەوەیان كردوە پەیوەندیەكی ڕاستەوخۆ هەیە لەنێوان كەچەڵ بوون و سپی بوونی تاڵەكانی قژ و توشبوون بە نەخۆشیەكانی دڵ و جارێكی دیكەش پشكنین بۆ چەند كەسێكی خۆبەخش كراوە و توێژینەوەیان لەسەر كراوە".

ئەنجامی توێژینەوە نوێكە ئەوەی ئاشكرا كردوە %27 ی ئەو كەسانەی نەخۆشی دڵیان هەیە ئەوانەی كە كەچەڵ بوون و تاڵی سپی لەسەریاندا دەركەوتوە پێش تەمەنی 40 ساڵی .

شارما یەكێكە لە سەرپەرشتیارەكانی ئەم توێژینەوەیە لەسەر ئەم بابەتە دەڵێت" هەبوونی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لە نێوان سپی بوونی تاڵەكانی قژ و كەچەڵ بوون و نەخۆشی دڵ بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە جەستەی مرۆڤەكە پێش وەخت پیر بووە و بەهۆیەوە ئەم دوو حاڵەتە دەردەكەوێت، لەبەر ئەوە ڕێنمووی ئەو كەسانە دەكات كە پێش وەخت تاڵی سپی لەسەریاندا دەردەكەوێت یان كەچەڵ بوون ئەوە زۆر ئاگاداری تەندروستی دڵیان بن"



PM:03:08:06/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 154 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌