‌ڕەنگی مۆمی ناو گوێچكەت لەسەر تەندروستیت چەند نهێنیەك ئاشكرا دەكات


 
ته‌ندروستی‌ - 

زۆرێك لە ئێمە ناو بەناو گوێ پاككەرەوە بۆ گوێچكەمان بەكاردەهێنین بۆ ئەوەی ئەو مۆمە زیاددەیەی لەناو گوێچكەمان هەیە بیهێنینە دەرەوە، بەڵام ئەوەی جێگەی سەرنجە ئەوەیە چەند كەس لە ئێمە زانیاریمان هەیە لەسەر ڕەنگەكانی ئەو مۆمەی كە لە ناوەوەی گوێچكەماندایە؟ 

هەبوونی مۆم لەناو گوێچكەدا سوودی زۆری بۆ گوێچكە هەیە لە هەمان كاتدا ڕێگەیەكی زۆر باشە بۆ ئەوەی لە ڕێی ڕەنگەكەیەوە چەند زانیاریەك لەسەر تەندروستی خۆت بزانیت.

1- ڕەنگی خۆڵەمێشی:
ئەو كاتەی ڕەنگی مۆمی ناو گوێچكەت خۆڵەمێشی بێت ئەوە پێویست بە ترس ناكات ڕەنگە هۆكارەكەی كۆبوونەوەی خۆڵ بێت لە ناو گوێچكەتدا و تا ڕاددەیەك ئەمە بۆ دانیشتوانی شار ئاساییە چونكە لە ژینگەیەكی خاوێندا ناژین.

2- مۆمی گوێ كە پاشماوەی خوێنی پێوە بێت:
هەركات تێبینی هەبوونی خوێنت كرد بە مۆمی گوێتەوە ئەوە ڕەنگە ئاماژە بێت بۆ بریندار بوونی بەشێك لە گوێچكەت لە ناوەوە و باشتر وایە زوو سەردانی پزیشك بكەیت بۆ وەرگرتنی چارەسەر چونكە ڕەنگە برینەكەت ببێتە مۆڵگەیەك بۆ گەشەی بەكتریا.

3- ڕەنگی قاوەی:
هەركات ڕەنگی مۆمی گوێچكەت قاوەییەكی تۆخ و تاریك بوو ئەوە ئاماژە بۆ ئەوە دەكات ماندویت و لەشت پێویستی بە وەرگرتنی ئیسراحەت هەیە لە شوێنێك دوور لە دڵە ڕاوكێ و كاركردن.

4-ڕەش بوونی ڕەنگی مۆمی گوێچكە:
ئەگەر تەنها یەكجار مۆمی گوێچكەت ڕەنگەكەی ڕەش بوو ئەوە ئاساییە بەڵام ئەگەر لەگەڵ ڕەش بوونی مۆمی گوێچكە هەستت بە خووروی ناو گوێچكەت كرد ئەوە مانای دروست بوونی كەڕوو دەگەیەنێت لەناو گوێدا.

5- سپی بوونی ڕەنگی مۆمی گوێ: 
ئاماژەیە بۆ كەمی ئاستی چەند ڤیتامینێك لە جەستەدا بەتایبەت" مس و ئاسن" هەركات هەستت بەم حاڵەتە كرد ئەوە شۆان و فاسۆلیا بۆ ژەمەكانت زیاد بكە.

6-ناخۆش بوونی بۆنی گوێچكە:
ئاماژەیە بۆ هەوكردنی گوێچكەی ناوەڕاست و لە هەمان كاتدا نەخۆش لەم كاتەدا هەست بە زرنگانەوەی گوێچكەی دەكات.

7- ڕون بوونەوەی مۆمی ناو گوێچكە:
ئەمە ئاماژەیە بۆ سەرەتای هەوكردنی ناو گوێچكە و پێویست بە سەردانی پزیشك دەكات.

8- وشكبوونەوەی مۆمی ناو گوێچكە:
چەند نەخۆشییەكی پێست و كەمبوونەوەی چەوری ناو جەستە هۆكاری ئەم حاڵەتەن.


PM:03:06:05/12/2017




ئه‌م بابه‌ته 873 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌