فوتساڵی‌ ئافرۆده‌ێت پێكهاته‌كه‌ی‌ به‌هێز ده‌كات



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

تیپی فوتسالی كچانی یانه‌ی ئافرودیت به‌ مه‌به‌ستی پته‌وكردنی ریزه‌كانی خوی بو به‌شداری له‌خولی فوتسالی كچانی یانه‌كانی كوردستان هه‌ریه‌ك له‌ یایزانان بینایی عوسمان و نڤین فائق-ی یاریزانانی یانه‌ی گازی باكوری یاری بۆ ده‌كه‌ن.

له‌مباره‌یه‌و سیروان شوكت-یاریده‌ده‌ری راهینه‌ری فوتسالی ئافروده‌یت تایبه‌ت به‌ پیشمه‌رگه‌ سپۆرت رایگه‌یاند كه‌ سه‌ره‌تا زور سوپاسی یانه‌ی گازی باكور ده‌كه‌ین به‌تایبه‌ت خودی به‌ریز م٠قاسم جه‌میل-ی راهینه‌ر كه‌ ته‌واووی ئاسانكاری كرد بو یاریكردنی هه‌ردوو یاریزانه‌كه‌ بو تیپه‌كه‌مان. 

یاریده‌ده‌ره‌كه‌ی ئافرودیت ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه‌ خۆی و سه‌رپه‌رشتیاریك و پێنج یاریزانیش خوبه‌خشانه‌ هاوكاری یانه‌ی ئافروده‌یت ده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیانه‌ كه‌ پاڵپشتیَك بن بۆ یانه‌ كچانه‌كه‌ی شاره‌كه‌ی خۆیان كه‌ یانه‌ی ئافروده‌یته‌. 

جی باسه‌ ڕۆژی‌ هه‌ینی1 / 12 / 2017  تیپه‌كه‌ی ئافروده‌یت ده‌بیَته‌ میوانی كچانی هه‌ڵه‌بجه‌ و یاری چوونی خۆیان ده‌كه‌ن له‌ ململانَكانی خولی فوتسالی یانه‌كانی كوردستان.


PM:07:28:30/11/2017




ئه‌م بابه‌ته 1716 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌