پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق ئاماده‌كاریه‌كانی بۆ به‌شداری له پالاَوتنه‌كانی مۆندیال ده‌ست پێكردوو ده‌ست پێكی ئه‌و ئاماده‌كاریانه‌شی به كه‌مپێكی ده‌ره‌كی یه .
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق له شاری ئه‌سته‌نبوڵی ولاَتی توركیا ده‌ستی به‌و كه‌مپه ئاماده‌كاریه كرد كه بڕیاره ماوه‌ی 10 ڕۆژ بخایه‌نێت و ئه‌و كه‌مپه‌ش له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌كه ده‌بێت بۆ به‌شداری له پالاَوتنه‌كانی جامی جیهانی .
سه‌باره‌ت به كه‌مپه ئاماده‌كاریه‌كه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق-یش خالید نه‌جم سكرتێری یه‌كێتی باسكه‌ی عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه كه هه‌ڵبژارده‌كه‌یان ئاماده‌كاریه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ده‌بێت و له ماوه‌ی ئه‌و ده ڕۆژه‌دا پێنج یاری دۆستانه‌ش ئه‌نجام ده‌ده‌ن .
خالد نه‌جم ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه یاریه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( ئه‌رده‌ن به یه‌ك یاری و مه‌غریب به دوو یاری ) و دوو یاری دۆستانه‌ش له‌گه‌ڵ دوو یانه‌ی به‌هێزی ولاَتی توركیا ده‌بێت .
هه‌ڵبژارده‌ی عێراق به 14 یاریزان كه له‌لایه‌ن ڕاهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌كه دیاری كراون به‌شداری له‌و كه‌مپه ده‌كه‌ن و له پاش كه‌مپه‌كه‌ش 12 یاریزانی بۆ پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق ده‌مێنێته‌وه و دواتر و له به‌رواری 24 ی ئه‌م مانگه یه‌كه‌م یاری پالاَوتنی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی ئێران له عه‌مان ئه‌نجام ده‌دات .
بڕیاره هه‌ڵبژارده‌ی عێراق یاریه‌كانی قۆناغی یه‌كه‌می پالاَوتنی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ریه‌ك له هه‌ڵبژارده‌كانی ( ئێران و كازاخستان و قه‌ته‌ڕ ) ئه‌نجام بدات .