پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاریه‌كانی خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی درێژه‌ی هه‌یه و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا و ڕۆژی شه‌ممه به ئه‌نجام دانی دوو یاری كۆتایی هات به هه‌فته‌ی یه‌كه‌می یاریه‌كان .
كاتژمێر 1:00ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 11 - 11- 2017 و له نێو هۆڵی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا هه‌ردوو تیپی باله‌ی قه‌ره‌داخ و ئه‌ستێل به یه‌ك گه‌یشتن و له‌و یاریه‌دا قه‌ره‌داخ توانی به 3-0 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاریدا هه‌ردوو تیپه‌كانی هاوڕێیان و به‌له‌ك جاڕ ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و ئه‌و یاریشه 3-2 گێم له‌به‌رژه‌وه‌ندی به‌له‌ك جاڕ به كۆتاهات .
به‌وه‌ش كۆتایی هات به هه‌فته‌ی یه‌كه‌م و ڕیزبه‌ندی هه‌ردوو كۆمه‌ڵه‌كه‌ش به‌م شێوه‌یه بوون :
كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م
١.قەرەداخ ٣ خال
٢.سیروانی شارەزوور ٣ خال
٣.شەهیدانی هەلەبجە ٣ خال
٤.برایەتی سفر
٥.چەمچەمال سفر
٦.شیربانی قەرەداخ سفر
٧.استیل سفر
كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌م
١.رزگاری ٣خال
٢.بامۆک ٢خال
٣.بەلەکجار ٢ خال
٤.هاوریان ١خال
٥.دەربەندیخان ١خال
٦دیرینەکانی سلیمانی سفر
٧.سەیدسادق سفر
بڕیاریشه له ڕۆژانی پێنج شه‌ممه و هه‌ینی و شه‌ممه‌ی داهاتوو یاریەکانی هەفتەی دووم بەم شیوەیە به‌ڕێوه بچن:
ڕۆژی پێنج شه‌ممه / سه‌ید سادق × بامۆك - شێره‌بان × برایه‌تی
ڕۆژی هه‌ینی / قه‌ره‌داخ × سیروانی شاره‌زوور - زانكۆ × ڕزگاری
ڕۆژی شه‌ممه / شه‌هیدان × چه‌م چه‌ماڵ - ده‌ربه‌ندیخان × به‌له‌ك جاڕ
وه بڕیار وایه یاریه‌كان له واده‌ی خۆی كه دیاری كراوه ئه‌نجام بدرێت و له ئه‌گه‌ری باران بارین هۆڵی دووه‌می یانه‌ی پێشمه‌رگه یاریه‌كان له خۆده‌گرێت .