پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی ئاماده‌كاری بۆ خوله‌كانی عێراق و كوردستان و هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی سلێمانی و پێشمه‌رگه‌ی هاوشاری به یاریه‌كی دۆستانه به‌یه‌ك گه‌یشتن .
كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی شه‌ممه 11 / 11 / 2017 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی سلێمانی ( مه‌لعه‌به‌كه ) به یاریه‌كی دۆستانه هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی سلێمانی و پێشمه‌رگه به یه‌ك گه‌یشتن ، له‌و یاریه‌دا و پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌رانی هه‌ردوو تیم هه‌ڵسه‌نگاندنیان بۆ ئاستی یاریزانانیان ده‌كرد و له یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام هه‌ردوو تیم به گۆڵێك یه‌كسان بوون .
سه‌باره‌ت به ئه‌نجام دانی یاریه‌كه‌شیان ئه‌رسه‌لان جه‌لال ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، له‌گه‌ڵ وه‌ستاندنی چالاكییه‌كان له‌لایه‌ن یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان به گرنگمان زانی تیپه‌كه له‌سه‌ر ڕێچكه‌ی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی به‌رده‌وام بێت و هه‌رده‌م له گه‌شه سه‌ندن بێت ، هه‌روه‌ك ئه‌رسه‌لان جه‌لال ئاماژه‌ی پێدا كه ئه‌وان سوپاسی ده‌سته‌ی كارگێڕی ده‌كه‌ن كه به‌رده‌وامه له‌و پشتگیریه‌ی بۆ تیپه‌كه‌یان هه‌یانه و پاڵپشتی ده‌سته‌ی كارگێڕی ئاستی تیپه‌كه‌یانی زۆر به‌ره‌و پێش بردووه .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵێك یاریزان به هۆكاری جیاواز له تیپه‌كه دوركه‌وتونه‌ته‌وه ، به‌لاَم توانیویانه زۆر باش كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكه‌ن كه به چه‌ندین یاریزان له تیپی سێبه‌ر و تیپی لاوان جێگره‌وه‌ی ئه‌وان پڕ بكه‌نه‌وه و ئه‌و ماندووبونه‌ی كه هه‌شیان بووه به‌روبومه‌كه‌یان چنیوه‌ته‌وه .
ئه‌رسه‌لانی ڕاهێنه‌ری پێشمه‌رگه‌كانی سلێمانی سه‌باره‌ت به ده‌ست پێكی مه‌شق و ئه‌نجام دانی یاریه‌كانیان كه بڕیاریان داوه دوایی هه‌ر چه‌ند مه‌شقێك یاریه‌كی دۆستانه ئه‌نجام بده‌ن ووتی ، به‌هۆی ئه‌وه‌ی چالاكییه‌كان وه‌ستاون به‌لاَم ئێمه مه‌شقه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رنامه ئه‌نجام ده‌ده‌ین و دوایی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی مه‌شقیش یاریه‌كی دۆستانه ئه‌نجام ده‌ده‌ین كه ئه‌نجامی ئه‌و یاریانه گرنگی نابێت بۆیان چونكه ئاستی تیپه‌كه‌یان هه‌ڵ ده‌سه‌نگێنن .
له كۆتایش ئه‌رسه‌لان جه‌لال داوای له یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كرد كه چاره‌نوسی خولی كوردستان یه‌كلابكاته‌وه و یاریه‌كان ده‌ست پێبكرێت تا ئاستی وه‌رزش له كوردستان له په‌ره سه‌ندن بێت هه‌روه‌ك چۆن له سالاَنی ڕابردوو به ئه‌نجام دانی خوله‌كان چه‌ندین یاریزانی ئاست به‌رز بینراون و خولی كوردستان چێژی خوله به‌هێزه‌كانی هه‌بووه .