تهندروستی -
گۆشت یەكێكە لە خۆراكە بەسوودەكان بۆ تەندروستی و سەرچاوەیەكی زۆر باشی پرۆتین و ڤیتامینەكانە، بەڵام دەزانیت ئەگەر واز لە خواردنی گۆشت بهێنیت و تەنها بەرهەمە ڕوەكیەكان بخۆیت چ سودێك لە جەستەت دەگەیەنیت و چ گۆڕانكاریە لە تۆدا ڕودەدات؟
1- كێشی جەستەت دادەبەزێت:
كێشت زۆرە و ئارەزوو دەكەیت كێشت داببەزێت؟ ئاسانە تەنها لە خواردنی گۆشتی سوور دوربكەوەرەوە بەمە 10 پاوەن لە كێشت دادەبەزێت و لەگەڵیدا بەرهەمە ڕوەكیە پڕ ئاسن و پرۆتینەكان بخۆ.
2- ژمارەی بەكتریا سوود بەخش و پارێزەرەكان لە ناو جەستەتدا ڕوو لە زیادبوون دەكات :
یەكێك لە جیاوازی نێوان كەسە گۆشت خۆر و ڕوەك خۆرەكان ئەوەیە كە جەستەی ڕوەك خۆرەكان ژمارەی بەكتریا پارێزەرە سوودبەخشەكان لەناویاندا زیاترە و بەمەش دەبنە خاوەنی تەندروستییەكی باشتر.
3- پێستت جوانتر و گەشاوە دەبێت :
ئەوانەی ڕوەك خۆرن پێستی ڕوخساریان گەشاوەترە لەو كەسانەی گۆشت خۆرن پزیشكەكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە گۆڕینی شێوازی خۆراك لە گۆشتەوە بۆ روەك وا دەكات جەستە لە ژەهر خاوێن بێتەوە و بەمەش پێست گەشاوە و جوانتر دەردەكەوێت .
4- جەستەت چالاكتر دەبێت:
دوای نەخواردنی گۆشتی سوور بۆ ماوەیەك هەست بەوە دەكەیت جەستەت زۆر چالاكترە لە چاو ئەو كاتانەی گۆشتی سوورت دەخوارد .
5- ئاستی كۆلستڕۆڵی ناو خوێنت دەگەڕێتەوە باری ئاسایی :
ئەوكاتەی گۆشت ناخۆیت ئەوە ئاستی كۆلیستڕۆڵی ناو خوێنت ئاسایی دەبێتەوە و ئەمەش دوای پشكنینی خوێن بە ئاسانی بۆت دەردەكەوێت.
6- بۆهێڵە باشەكانی ناو جەستەت باشتر دەست بە كاركردن دەكەن :
زاناكان ئەوەیان ئاشكرا كردوە كە هۆكارە ژینگەییەكان كاریگەریان دەبێت لەسەر بۆهێڵی سەر كرۆمۆسۆمەكان، ئەگەر ستایلی شێوازی ژیانت گونجاو نەبێت ئەوە بۆهێڵە خراپەكان چالاك دەبن و بەهۆیەوە مرۆڤ نەخۆشیە مەترسیدارەكانی لەسەر دەردەكەوێت و ئەو كاتەش كە ستایلی ژیان و شێوازی خۆراكی ڕۆژانەت سروشتی و بێ كێشە بێت ئەوە مەترسی توشبوون بە نەخۆشیە مەترسیدارەكان كەمدەبێتەوە .