پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له یاریزانی دێرینی یاری باله‌ی شاری سلێمانی و به هاوكاری یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژئاوا یاریه‌كانی خولی زیندووكردنه‌وه‌ی یاری باله له شاری سلێمانی و له نێو هۆڵی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی ده‌ستی پێكرد .
ده‌ست پێكی یاریه‌كان به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز جه‌مال ڕه‌شید محه‌مه‌د سه‌رۆكی یه‌كێتی باله‌ی سلێمانی بوو تێیداو له یه‌كه‌م ڕۆژی یاریه‌كانی هه‌فته‌ی یه‌كه‌م دوو یاری به‌ڕێوه چوون .
له یه‌كه‌م یاریدا تیپی باله‌ی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه و برایه‌تی به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یاریه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه توانی به ئه‌نجامی 3-1 گێم بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنێت .
ئه‌مه‌و له دووه‌م یاری دا تیپی باله‌ی ده‌ربه‌ندیخان و بامۆكی هه‌ڵه‌بجه ڕوبه‌ڕوی یه‌ك بونه‌وه و ئه‌و یاریه‌ش له به‌رژه‌وه‌ندی بامۆكی هه‌ڵه‌بجه به كۆتاهات به ئه‌نجامی 3-2 گێم .