پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ یه‌كلاكردنه‌وه و دانانی میكانیزمێكی گونجاو بۆ ده‌ست پێكردنی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق سه‌رچاوه‌یه‌كی نیزك له یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به سایتی كوڕه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه هه‌فته‌ی ئاینده دوو كۆبونه‌وه‌ی گرنگ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ڕێك ده‌خرێت و ژماره‌ی تیپه به‌شداربۆوه‌كانی خوله‌كه و كاتی ده‌ست پێكی خوله‌كه و شێوازی به‌ڕێوه چوونی یه‌كلایی ده‌كرێته‌وه .
به پێی سه‌رچاوه‌ی ناوبراو كۆبونه‌وه‌كانی هه‌فته‌ی ئاینده كۆبونه‌وه‌یه‌كی زۆر گرنگ و هه‌ستیار ده‌بن .
سه‌رچاوه - كوره