پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌سه‌رپه‌رشتی كۆمه‌ڵێك له وه‌رزش كاری شاری سلێمانی و یاریزانانی یاری باله‌ی شاره‌كه و به هاوكاری یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژ ئاوا خولێكی باله له ژێر ناوی ( خولی زیندوكردنه‌وه‌ی یاری باله ) ئه‌نجام ده‌درێت .
له‌و خوله‌دا چوارده تیپی یانه‌كان و میلی به‌شداره و تیپه‌كان دابه‌شی سه‌ر دوو كۆه‌ڵه كراون و تێیداو له كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م هه‌ریه‌ك له تیپه‌كانی ( شه‌هیدان ، شیره‌بان ، قه‌ره‌داخ ، چه‌م چه‌ماڵ ، ئه‌ستێل ، سیروانی شاره‌زوور و برایه‌تی ) به یه‌ك ده‌گه‌ن و له كۆمه‌ڵه‌ی دووه‌میش تیپه‌كانی ( ده‌ربه‌ندیخان ، سه‌ید سادق ، به‌له‌ك جاڕ ، زانكۆ ، هاوڕێیان ، ڕزگاری و بامۆك ) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن .
ئه‌مه‌و بڕیاره یاریه‌كانی خوله‌كه له ڕۆژی پێنج شه‌ممه‌ی داهاتوو 9 / 11 / 2017 و له هۆڵی یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی په‌روه‌رده‌ی ڕۆژ ئاوا‌و ده‌ست پێبكات .
سه‌باره‌ت به به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه سه‌نگه‌ر مسته‌فا یه‌كێك له سه‌رپه‌رشتیارانی خوله‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌وان به گرنگی ده‌زانن خول و چالاكی به‌رده‌وام هه‌بێت بۆ تیپه‌كانی باله ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌وه‌ی چه‌ندین ساڵه خولی تایبه‌ت ئه‌نجام نه‌دراوه و تیپه‌كان بێ به‌شن له چالاكییه‌كان ,
سه‌نگه‌ر وتیشی ، به سوپاسه‌وه زۆرترین تیپ په‌یوه‌ندیان پێوه‌كردوین و هاوكارن بۆ سه‌رخستنی خوله‌كه و به سوپاسیشه‌وه یه‌كه‌ی چالاكی وه‌رزشی وه‌ك پاڵپشتی به‌رده‌وام هۆڵه‌كه‌یان بۆ دابین كردووین .
سه‌باره‌ت به شێوازی به‌ڕێوه چوونی خوله‌كه ئه‌و ووتی ، بۆ ئه‌وه‌ی تیمه‌كان زۆرترین یاری ئه‌نجام بده‌ین و یاریه‌كان به‌رده‌وامی هه‌بێت خوله‌كه به شێوه‌ی ده‌وری ئه‌نجام ده‌درێت و ڕۆژانی پێنج شه‌مان تا شه‌مانمان دیاری كردووه بۆ ئه‌نجام دانی یاریه‌كان .
بڕیاره له هه‌فته‌ی یه‌كه‌می خوله‌كه ئه‌و یاریانه ئه‌نجام بدرێن و هه‌روه‌ك تیپه‌كانی چه‌م چه‌ماڵ و زانكۆ له پشوو ده‌بن .
خشته‌ی یاریه‌كانی خوله‌كه له یه‌كه‌م هه‌فته :
ڕۆژی پێنج شه‌ممه - كاتژمێر 1:00 شه‌هیدان × برایه‌تی
ڕۆژی پێنج شه‌ممه - كاتژمێر 3:00 ده‌ربه‌ندیخان × بامۆك
ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر 1:00 شیره‌بان × سیروانی شاره‌زوور
ڕۆژی هه‌ینی كاتژمێر 3:00 سه‌ید سادق × ڕزگاری
ڕۆژی شه‌ممه كاتژمێر 1:00 قه‌ره‌داخ × ئه‌ستیل
ڕۆژی شه‌ممه كاتژمێر 3:00 به‌له‌ك جاڕ × هاوڕێیان