پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه له مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كانی به‌رده‌وامه و له هۆڵی یانه‌كه‌یان ئه‌و ئاماده‌كاریانه چڕ ده‌كه‌نه‌وه .
بڕیاره خولی باله‌ی كوڕانی یانه‌كانی عێراق بۆ ئاستی نایاب به‌رده‌وام بێت و لیژنه‌ی پێش بڕكێكانی یه‌كێتیه‌كه‌ش بڕیاری داوه له به‌رواری 20 مانگی 11 یاریه‌كانی دووه‌م قۆناغی گه‌ڕانه‌وه ده‌ست پێبكات و له پاش ئه‌و قۆناغه‌ش هه‌شت یانه‌ی دیاری ده‌كرێت بۆ ڕیزی یانه بژارده‌كانی عێراق .
بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه مه‌شقه‌كانی به شێوه‌یه‌كی چڕ ئه‌نجام ده‌دات و یه‌كه مه‌شقیه‌كانی تیپه‌كه‌ش له سه‌ر شێوازی یاریكردن ده‌بێت له یاریگه‌دا .