فێرگه‌ی باسكه‌ی مندالاَنی پێشمه‌رگه دووه‌مین ڤیستیڤاڵی سالاَنه‌ی ئه‌نجام دا
پێشمه‌رگه سپۆرت -
فوَتوَ : ئارام مولود
به ئاماده‌بوونی به‌ڕێز مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی پێشمه‌رگه و شێرزاد محه‌مه‌د سكرتێری یانه و دایك و باوكی مندالانی فێرخوازی فێرگه‌ی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ، یانه‌ی پێشمه‌رگه دووه‌مین ڤیستیڤاڵی سالاَنه‌ی خۆی ئه‌نجام دا.
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 14 / 9 / 2017 و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌شی باسكه‌ی یانه‌كه له ژێر چاودێری ده‌سته‌ی كارگێڕی ڤیستیڤاڵی به كۆتاهاتنی خولی هاوینه‌ی ساز كرد .
تێیداو له‌و ڤیستیڤاڵه‌دا به‌شداران كه زیاتر له 50 فێرخواز بوون چه‌ندین نمایشی وه‌رزشیی یاریه‌كه‌یان ئه‌نجام دا .
كامه‌ران محه‌مه‌د سه‌رپه‌رشتیاری به‌شی باسكه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه سه‌باره‌ت به‌و ڤیستیڤاڵه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، گرنگه مندالاَن به‌شداری یان پێبكرێت له چالاكییه وه‌رزشیه‌كان و یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ش وه‌ك نه‌ریتی خۆی به گرنگی ده‌زانێت فێرگه‌كان په‌ره پێبدات و مندالاَن دڵخۆش بكات له پاش كۆتاهاتنی مه‌شقه‌كانی هاوینه‌یان .
هه‌روه‌ك كامه‌ران ئاماژه‌ی پێدا كه به‌هۆی ئه‌وه‌ی له وه‌رزی نوێی خوێندن نزیك ده‌بنه‌وه مه‌شقه‌كان به كۆتادێنن ، به‌لاَم مه‌شقه‌كان ناوه‌ستن و به پێی كاتی گونجاوی فێرخوازان مه‌شق و ڕاهێنان به‌رده‌وام ده‌بێت .