هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كچانی عێراق یاریه‌كی دۆستانه‌ی ئه‌نجام دا
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی دوا ئاماده‌كاریه‌كانی خۆی بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی ولاَتانی عه‌ره‌بی بۆ ئاستی كچان ، هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق دوا ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌كات و یاریه‌كی دۆستانه‌ی له‌به‌رامبه‌ر كچانی باسكه‌ی یانه‌ی ئافرۆده‌یت ئه‌نجام دا .
له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه هه‌ردوو تیپ به ئاستێكی به‌رز بینران و هه‌وڵیان دا كۆنترۆڵی ئه‌نجامی یاریه‌كه بكه‌ن و سه‌رئه‌نجام كچانی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی عێراق له‌و یاریه‌دا سه‌ركه‌وتنیان به‌ده‌ست هێنا .
هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی كچانی عێراق له ولاَتی میسر و له شاری قاهیره به‌شداری له پاڵه‌وانێتی باسكه‌ی هه‌ڵبژارده عه‌ره‌بییه‌كان ده‌كات .