ڕێگەیەكی سروشتی بۆ چارەسەری ئازاری پشت
تهندروستی -
توێژینەوەیەكی نوێ ئەوەی ئاشكرا كردوە ئەنجامدانی ڕاهێنانی یۆگا یارمەتی كەمكردنەوەی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت دەدات و ئەمەیان وەك چارەسەرێكی سروشتی دیاریكردووە و لە توێژینەوەكەشدا ئەوە هاتوە كە ئەنجامدانی ڕاهێنانی یۆگا بۆماوەی 12 هەفتە ئازاری پشت كەمدەكاتەوە .
رۆبەرت سابر كە پزیشكە لە سەنتەری "بۆستن" ی پزیشكی و یەكێكە لە گەورە توێژەرەوەكانی ئەم توێژینەوەیە دەڵێت " یۆگا و چارەسەری سروشتی دوو ڕێگەی نوێن بۆ كەمكردنەوەی ئازاری بەشی خوارەوەی پشت كە لە ئێستادا %10 ی كەسە بەتەمەنەكانی ئەمەریكا بە دەستیەوە دەناڵێنن و هیچ ڕازی نین لە چارەسەری پزیشكی چونكە ئازارەكەیان ناشكێنێت "
كۆلێجی ئەمەریكی بۆ پزیشكان ڕێنمووی ئەو كەسانە دەكەن كە بە دەست ئازاری پشتیانەوە دەناڵێنن پەنا ببەنە بەر ئەم جۆرە لە ڕاهێنان و چارەسەری سروشتی لە جیاتی بەكارهێنانی دەرمان و دەرزی .
توێژەرەوەكانی ئەم لێكۆڵینەوەیە گەیشتە ئەو ئەنجامەی ئەو كەسانەی بۆ ماوەیەكی درێژ یۆگا و ڕاهێنانی سروشتی بەكاردەهێنن وەك چارەسەری ئازاری پشتیان ئەوە ئازاریان كەمدەبێتەوە و ئەگەر بەردەوام بن لەسەری ئەوە ئازاریان نامێنێت بێ ئەوەی دەرمان بۆ چارەسەر بەكاربهێنن .