هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق له شاری نه‌جه‌ف ئاماده‌كاری ده‌كات
پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراق مه‌شقه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌نجام دانی دوو یارییه دۆستانه‌كه‌ی له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سوریا له شاری نه‌جه‌ف و له‌سه‌ر یاریگه‌ی نه‌جه‌ف ئه‌نجام ده‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ڕۆژی پێنج شه‌ممه كه‌مپێكی مه‌ششقی ده‌ست پێكرد .
كامل زغه‌یر ئه‌ندامی یه‌كێتی تۆپی پێی عێراق به كوڕه‌ی ڕاگه‌یاندووه كه یه‌كێتیه‌كه‌یان ئاماده‌كاری كردووه بۆ پێشوازی له هه‌ڵبژارده‌ی سوریا بۆ ئه‌و دوو یاریه دۆستانه‌یه‌ی كه له ڕۆژانی دوو شه‌ممه و پێنج شه‌ممه‌ی هه‌فته‌ی داهاتوو ئه‌نجام ده‌دات .
ناوبراو ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه كه ئه‌نجام دانی ئه‌و كه‌مپ و یارییه دۆستانانه‌ش له چوارچێوه‌ی ئاماده‌كاری هه‌ڵبژارده‌ی ئۆڵۆمپی عێراقه بۆ به‌شداری له پاڵه‌وانێتی پالاَوتنی ئاسیا ده‌بێت كه له به‌رواری 19 یۆلیۆ - ته‌موزی مانگی داهاتوو ده‌ست پێده‌كات .
بڕیاره یاریه دۆستانه‌كانی هه‌ڵبژارده‌ی عێراق له‌به‌رامبه‌ر هه‌ڵبژارده‌ی سوریا له یاریگه‌ی كه‌ربه‌لا ئه‌نجام بدرێت كه بڕیار بوو ئه‌و یاریانه له ولاَتی لوبنان ئه‌نجام بدرێن.