كلاسیكۆی عێراقی به یه‌كسان بوون به كۆتاهات
پێشمه‌رگه سپۆرت -
یاری كلاسیكۆی خولی نایابی عێراق له نێوان یانه‌كانی قوه جه‌ویه و زه‌ورا ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی یاریه‌كه‌ش به یه‌كسان بوون به كۆتاهات و هه‌رلایه‌كیان به خاڵێك ڕازی بوون .
یاریگه‌ی شه‌عبی نێو ده‌وڵه‌تی هه‌ردوو تیپی تۆپی پێی یانه‌كانی قوه جه‌ویه و زه‌ورای به یه‌ك گه‌یاند له یاریه‌كانی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق و یه‌كێك له یاریه دواخراوه‌كانی خوله‌كه.
ئه‌و یاریه به ئاماده‌بوونی ژماره‌یه‌كی به‌رچاو له جه‌ماوه‌ری هه‌ردوو تیپ ئه‌نجام دراو تێیداو له یاریه‌كی به‌هێز هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك یه‌كسان بوون.
به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی قوه جه‌ویه كۆی خاڵه‌كانی بۆ 55 خاڵ خاڵ به‌رز كرده‌وه و خۆی گه‌یانده پله‌ی چواره‌می ڕیزبه‌ندی و هه‌روه‌ك یانه‌ی زه‌وراش به 54 خاڵ له پله‌ی پێنجه‌می ڕیزبه‌ندی جێگیر بوو.