به ڤیدۆ : كانی ئاماده‌كاری ده‌كات و كچانی پێشمه‌رگه به‌شداری پاڵه‌وانێتیه كراوه‌كه‌ی سلێمانی ده‌كه‌ن
پێشمه‌رگه سپۆرت -
به‌مه‌به‌ستی به‌شداری له پاڵه‌وانێتی تۆپی سه‌رمێزی كراوه‌ی كچانی یانه‌كانی شاری سلێمانی و ده‌وروبه‌ری ، كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی تپی سه‌رمێزی سلێمانی و له‌و چوارچێوه‌ی ئه‌و كه‌مپینه ده‌كرێته‌وه كه شاخه‌وان جه‌مال به‌ڕێوه‌ی برد ، تپی تپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاریه‌كانی ده‌كات و به‌شداری له‌و پاڵه‌وانێتیه ده‌كات .
پاڵه‌وانێتیه‌كه بۆ ئاسته‌كانی خونچه‌كان ، بێچوه‌شێران و تازه‌پێگه‌یشتوانی كوڕان و پێشكه‌وتوانی كچان ئه‌نجام ده‌درێت و بڕیاریش وایه یاریه‌كانی له ڕۆژانی 21 و 22 مانگی نیسان له هۆڵی یانه‌ی پێشمه‌رگه به‌ڕێوه بچێت .
سه‌باره‌ت به ئاماده‌كاریه‌كانی تیپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ به‌شداریان له‌و پاڵه‌وانێتیه به‌ڵێن حه‌یده‌ر ڕاهێنه‌ری تییپی تۆپی سه‌رمێزی كچانی یانه‌ی پێشمه‌رگه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئاماده‌كاریه‌كی زۆر باشیان ئه‌نجام داوه و به‌رده‌وام ده‌بن له به‌ڕێوه بردنی مه‌شق و ئاماده‌كاریه‌كان تا بتوانن له‌و پاڵه‌وانێتیه كراوه‌یه‌دا میدالیایی یه‌كه‌می له‌سه‌ر ئاستی تاك مسۆگه‌ر بكه‌ن .
ئه‌مه‌و شاخه‌وان جه‌مال ڕێكخه‌ری كه‌مپینی ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتیه‌كه تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرتی ڕاگه‌یاند كه به سوپاسه‌وه یانه‌ی پێشمه‌رگه و چه‌ندین دڵسۆزی وه‌رزش دۆست هاوكارمان بوون و توانیمان له كه‌مپینێكی تایبه‌ت بۆ ئه‌نجام دانی پاڵه‌وانێتی مندالاَن و كچان بڕه بودجه‌یه‌كی باش به‌ده‌ست بهێنین كه ئه‌و بودجه‌تایبه‌ته‌مان پێشكه‌ش به لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی كرد تا به فه‌رمی پاڵه‌وانێتیه‌كان ئه‌نجام بدرێت .
شاخه‌وان ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی سلێمانی ئه‌و بودجه‌یه‌ی داوه‌ته لقی سلێمانی یه‌كێتی تۆپی سه‌رمێز و ئه‌وانیش لیژنه‌یه‌كی تایبه‌تیان بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی دیاری كردووه تا زیاتر له پاڵه‌وانێتیه‌كی پێ به‌ڕێوه ببرێت .