سەردێری هەواڵ
كوڕ و كچه‌ لاوه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ ئاماده‌ی‌ پاڵه‌وانێتیه‌كه‌ی‌ كوردستانن ڤیدیۆ - بێ ئه‌وه‌ی‌ قاچیان به‌ر تۆپ كه‌وێت بوونه‌ خاوه‌نی‌ گۆڵ شه‌تڕه‌نج زانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی‌ پێشمه‌رگه‌ میوانی‌ جێگری‌ سه‌رۆكی‌ یانه‌ بوون - جامی‌ یه‌كه‌می‌ پێشكه‌ش كرا پاڵه‌وانێتی‌ تیروكه‌وانی‌ یانه‌كانی‌ كوردستان له‌سه‌ر ئاستی‌ كچان و كوڕان به‌رێوه‌ده‌چێت ئه‌نه‌سی‌ پێشمه‌رگه‌ پله‌ی‌ دووه‌می‌ بۆ شاری‌ سلێمانی‌ به‌ده‌ست هێنا فه‌رمی‌.. فرانك ریبیری‌ گرێبه‌ستی‌ له‌گه‌ڵ یانه‌یه‌كی‌ چاوه‌ڕواننه‌كراو واژووكرد له‌سه‌ر ئاستی‌ تیمیش لاوانی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوون ئه‌نجامی‌ یارییه‌كه‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ پێشمه‌رگه‌ به‌ یه‌كسان بوون كۆتایی‌ هات ئه‌حمه‌د جه‌زایی‌ یاریزانی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ یه‌كه‌می‌ عێراق بوو كه‌مپه‌ ئاماده‌كارییه‌كه‌ی‌ هه‌ڵبژارده‌ی‌ تازه‌پێگه‌یشتوانی‌ عێراق به‌رده‌وامه‌

دكتۆر نازم: ئاستی تۆپی پێ مامناوەندەو رۆژنامەگەری وەرزشیش لە جاران باشترە

دكتۆر نازم: ئاستی تۆپی پێ مامناوەندەو رۆژنامەگەری وەرزشیش لە جاران باشترە


ئا/ سەنگەر كاكۆ 



دكتۆر نازم شێخ جەبار، هەڵگڕی بڕوانامەی راهێنانی(A) لە تۆپی پێ و مامۆستای زانكۆو رۆژنامەنووسی وەرزشی، لەم چاوپێكەوتنەی لاپەڕەی وەرزشی (هەواڵ)ـدا، تیشك دەخاتەسەر ئاستی تۆپی پێ كوردستان و هەبوونی پەیوەندی و پێڕپێڕایەتی نێو یانەكانیش بە هۆكاری ئەوە دەزانێت كە لە ئێستادا ئەركی راهێنەرایەتی هیچ یانەیەكی نەگرتۆتە ئەستۆ.

* ماوەیەكە دووركەوتوویتەوە  لە تۆپی پێ، هۆكاری ئەمە چییە؟

- دووركەوتنەوەی من لە وەرزش و تۆپی پێ وەك راهێنەر پەیوەستە بە یانەكانەوە، چونكە یانەكان راهێنەر هەڵدەبژێرن و پێوەرەكانی هەڵبژاردنی راهێنەر لە یانەیەكەوە بۆ یانەیەكی تر جیاوازەو پەیوەندی بە توانای راهێنەرەكەوە نییە لە زۆركاتدا.

* دوای بەدەستهێنانی بڕوانامەی (A) بڕیارتدا ئەركی راهێنەری یانەیەك بگریتە ئەستۆ چیت كرد، تائێستاش هیچت دیارنییە، كەمتەرخەمی لە تۆیە یان لە یانەكان، یان مەسەلەی پارەیە؟

-پاش بەدەستهێنانی بڕوانامەی (A) ئاسیایی لە راهێناندا كە بەرزترین بڕوانامەیە لە كیشوەری ئاسیا، من وەك خۆم ئامادەیم دەربڕیوە بۆ گرتنە ئەستۆی راهێنانی یانەكانی كوردستان، بەڵام بەهۆی پەیوەندی كەسایەتی و پێڕپێڕایەتی لەلایەن یانەكانەوە، ئەوە هۆكار بووە بۆ ئەوەی من تا ئێستا نەبومەتە راهێنەری هیچ یانەیەك.

* پارە دەبێتە یەكێك لە مەرجەكانت بۆ ئەركی راهێنەرایەتی؟

- پارە مەرجی سەرەكی من نییە وەك راهێنەر، بەڵام هەموو كارێك بەرامبەری خۆی هەیە نە بە زیاد نە بەكەم.

* حەز دەكەی ئەو یانەی راهێنەری بكەیت لە چ شارێكی كوردستان بێت؟

- راهێنەر بە ئارەزووی خۆی نییە كە ببێتە راهێنەری چ یانەیەك، بەڵام رێككەوتن لە نێوان راهێنەرو یانەكەدا گرنگە.

* لەسایەی ئەو بڕوانامەیەی بەدەستتهێناوە، بڕوای تەواوت بە خۆت هەیە ئەو تیپەی بەدەستەوە بێت بیگەیەنیتە ئاستێكی بەرزو باش؟

- پاش بەدەستهێنانی ئەو بڕوانامەیە(A) ئەسیایی هەروەها پێش بە دەستهێنانی ئەم بڕوانامەیەش، من بڕوانامەی(B) ئەسیاییم هەبوو، بڕوای تەواوم بە خۆم هەبوو كە چ تیپێك بگرمە دەست بیگەیەنمە ئاستی بەرزو كاری راهێنەر ئەوەیە ئاستی یاریزان و تیپەكە بەرزبكاتەوە.

* وەك رۆژنامەنووسێكی وەرزشی، ئاستی رۆژنامەگەری وەرزشی لە كوردستان چۆن دەبینیت؟

- ئاستی رۆژنامەنوسی وەرزشی لە جاران باشترە، ئەویش بە هۆی تەكنولۆژیاو زۆربوونی كەناڵەكانی راگەیاندن.

* لە كاری رۆژنامەنووسی وەرزشیش دوور كەوتوویتەوە ئەمە بۆچی دەگەڕێتەوە؟

- ئێستا زۆر حەز دەكەم بابەتی وەرزشی بنوسم  لە رۆژنامەكاندا، بەڵام سەرقاڵ بوون بە دەوامی زانكۆەوە كەمتەرخەمی كردووم.

*حەزدەكەی منداڵەكانت رێچكەی خۆت بگرنەوە یان بوارێكی تر هەڵبژێرن؟

- بەڵی حەز دەكەم مناڵەكانیش رێچكەی وەرزشی بگرنەبەرو ببنە یاریزانی لێهاتوو و منیش هاوكاریان دەبم.

* ئاستی تۆپی پێ لە كوردستان چۆن دەبینی؟

- سەبارەت بە ئاستی تۆپی پێی كوردستان مامناوندەو پێویستە گرنگی زیاتر بە راهێنەرو یاریزانان و رێكخستنی خولەكان و فێرگەكانی تۆپی پێ بدرێت و بەشێوەیەكی ئەكادیمیانە بەڕێوەبچێت.

دوا وتەت:

لە كۆتاییدا زۆر سوپاسی رۆژنامەی (هەواڵ) دەكەم و داواكارم لە لیژنەی ئۆڵۆمپی و یەكێتیی  تۆپی پێی كوردستان پشتگیری راهێنەران و یاریزانان بكەن و خولی زیاتریان بۆ بكەنەوە بە تایبەتی لە ئاستی تەمەنەكاندا.


پرۆفایل:

دكتۆر نازم جەبار جەلال، لە دایكبووی 1976ـی شاری كەركوكە، خاوەن بڕوانامەی دكتۆرا لە بواری وەرزش  بڕوانامەی راهێنانی(A) لە تۆپی پێ و رۆژنامەنووسی وەرزشی، پێشتر وەك یاریزان بۆ یانەكانی(یەكی حوزەیران، بابەگوڕگوڕ، كەركوك، هەڵبژاردەی كەركوك) یاریكردووەو وەرزێكیش راهێنەری یانەی كۆیە بووە. 


PM:06:58:04/08/2016




ئه‌م بابه‌ته 1300 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌