پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
پاش كۆتاهاتنی دووه‌مین ڤێستیڤاڵی ئۆڵۆمپی ژنانی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كه یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه میوانداری بوو وه‌ك ڕێزلێنان و ئاراسته‌كردنی سوپاس و پێ‌زانین بۆ یانه‌كه‌یان ، خاتوو له‌یلا محه‌مه‌د ئه‌مین جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌ز قه‌ڵغانی ڕێزلێنانی لیژنهكهیانی به‌خشیه یانه‌ی پێشمه‌رگه .
ئه‌مه‌و دوای وه‌رگرتنی ئه‌و ڕێزلێنانه له‌لایه‌ن به‌ڕێز م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌وه ، جێگری سه‌رۆكی لیژنه‌ی یه‌كسانی له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق بۆ میدیا بینراو خوێندراوه‌كان ڕایگه‌یاند كه پاڵپشتی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به‌ڕێزان سه‌رۆكی یانه و جێگری سه‌رۆك به‌رز ده‌نرخێنن كه له یه‌كه‌م ڕۆژی ده‌ست پێكی ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واوی پاڵپشتیان بۆ دوپات كردونه‌ته‌وه و هاوكاریان بوون بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌و ڤێستیڤاڵه قه‌شه‌نگه ، هه‌روه‌ك ووتیشی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه له‌و ڕۆژه‌ی دامه‌زراوه تا ئه‌مڕۆ پێگه‌یه‌كی به‌هێزی له كوردستان و عێراق هه‌بووه و هه‌میشه خزمه‌تی به ته‌واوی وه‌رزشكاران كردووه و جگه‌له‌وه‌ش چالاكی یه‌كێتییه‌كانی سه‌ر به لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی كوردستان و عێراق له‌م هۆڵه ڕازاوه‌یه ئه‌نجام دراوه كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته هۆكاری به‌ره‌و پێش چوونی وه‌رزش و وه‌رزشكاران .
پاشان م ، شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌نی سكرتێری یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه سوپاسی لیژنه‌ی یه‌كسانی نێوان هه‌ردوو ڕه‌گه‌زی له لیژنه‌ی ئۆڵۆمپی عێراق كردوو ئه‌و ڕێزلێنانهیانی به‌رز نرخاند و ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه یانه‌ی پێشمه‌رگه هه‌میشه ده‌رگای بۆ چالاكییه وه‌رزشییه‌كان والاَ ده‌بێت و پاڵپشتی وه‌رزشكاران ده‌بین .