‌پسپۆڕان: نیشانه‌یه‌ك له‌سه‌ر په‌نجه‌كان ده‌رده‌كه‌وێت ئاماژه‌یه‌ بۆ نه‌خۆشی ده‌رونی



ته‌ندروستی‌ - 

زانایان ئاماژه‌یەکیان لەسەر په‌نجه‌كانی دەست ئاشکرا کردووە کە ڕەنگە بەڵگەی جۆرێک لە تێکچوونی دەروونی بێت.

بەگوێرەی ئه‌و بابه‌ته‌ی‌ ڕۆژنامەی "دەیلی مەیل"ی بەریتانی بڵاویكردۆته‌وه‌، تیایدا توێژەران ڕایانگەیاندووە، "ئەو کەسانەی پەنجەی ئەڵقەیان لە پەنجەی ئاماژە(په‌نجه‌ی‌ شایه‌تمان)درێژترە، زیاتر خاوه‌نی كه‌سایه‌تی سایكۆپاسن ئه‌مه‌ش جۆرێته‌ له‌ كه‌سایه‌تی ده‌روون نه‌خۆش"

توێژەرانی سەنتەری توێژینەوەی چارڵز لی مۆین لە کیوبیک ئاماژەیان بەوەشکردووە، توێژینه‌وه‌کان ئاماژە بەوە دەکەن نەخۆشی دەروونی ڕەنگە "ڕەگێکی بایۆلۆژی" هەبێت.

توێژینەوەکە لە گۆڤاری توێژینەوەی دەروونی بڵاوکراوەتەوە، پشکنینی دەستی بۆ ٨٠ بەشداربوو کراوه‌،  ٤٤ کەسیان به‌ پشكنینی کلینیکی ده‌ركه‌وتوه‌ نەخۆشیی دەروونییان هەبووە، لەگەڵ ٣٦ کەسی کۆنترۆڵکراوی تەندروست بوون، توێژەران سکانێکی وردی دەستی ڕاستی بەشداربووانیان كردوه‌ و چەندین هەڵسەنگاندنی دەروونییان بۆ ئەنجامداون.

لە ئەنجامەکاندا ده‌ركه‌وتوه‌ پەیوەندییەکی ڕوون هه‌یه‌ لە نێوان هه‌بوونی نەخۆشییەکی دەروونی و درێژی پەنجەی ئەڵقە به‌راورد به‌ په‌نجه‌ی‌ شایه‌تمان.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌ لێکۆڵینەوەکانی پێشووتر دەریانخستووە درێژی پەنجەکان  به‌هۆی بڕی هۆرمۆنه‌كانی تێستۆستیرۆن و ئیسترۆجین کە کۆرپەلە له‌سكی دایكیدا به‌ركه‌وتنی ده‌بێت له‌گه‌ڵیدا.

سێرج براند، توێژەری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت: "بەشداربووه‌ پێگەیشتووه‌كانی توێژینه‌وه‌كه‌ به‌ڕوونی نیشانەکانی نەخۆشی دەروونییان له‌سه‌ر ده‌ركه‌وتوه‌، ئه‌وانه‌ش ئه‌و كه‌سانه‌ بوون ڕێژه‌ی‌ هۆرمۆنی تێستۆستیرۆن زۆر بوه‌ و چڕیی هۆرمۆنی ئیسترۆجین كه‌مبوه‌ له‌ سكی دایكیاندا له‌ماوه‌ی‌ پێش له‌دایكبوونیان."

بەڵام ئه‌م پسپۆڕه‌ له‌كۆتایدا جەخت لەوە دەکاتەوە کە بوونی ئەم نیشانەیە لەسەر پەنجەکان نیشاندەرێکی دڵنیا نییە بۆ نەخۆشی دەروونی.



PM:08:18:24/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 612 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌