ئه‌گه‌ر ئازاری ئه‌ژنۆت هه‌یه‌ له‌م كاتانه‌دا سه‌ردانی پزیشك بكه‌



ته‌ندروستی‌ - 

كەی سەردانی پزیشک بکەم، کە ئازاری ئەژنۆم هەیە؟ دكتۆر یاد عه‌توف پزیشكی ئێسك و جومگه‌ له‌م بابه‌ته‌دا ڕێنمایی هاوڵاتیان ده‌كات كه‌ ئازاری ئه‌ژنۆیان هه‌یه‌ سه‌ردانی پزیشك بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ر.

لە کاتی هەبونی ئازاری ئەژنۆدا لەم کاتانەدا پێویستە بە زوویی سەردانی پزیشک بکرێت:

1- ئەگەر ئەژنۆکە ئاوسابوو وە ئازاری هەبوو
2- ئەگەر کەسەکە لەگەڵ ئازاری ئەژنۆ ئاوسان  و سوربونەوە ، تاشی لەگەڵ بوو
3- ئەگەر ئازارەکە باشتر نەبوو بەڵکو خراپتر بوو دوای چەند ڕۆژێک
4- ئەگەر کەسەکە نەیتوانی کێش هەڵبگرێت بەهۆی ئازاری ئەژنۆکە
5- ئەگەر شێوەی ئەژنۆکە گۆڕابوو
6- ئەگەر کەسەکە نەیتوانی ئەژنۆی بنوشتێنێتەوە



PM:02:25:21/02/2024




ئه‌م بابه‌ته 812 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌