پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به ئاستێكی ناوازه و به‌رزه‌وه له خولی پله یه‌كی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌كانی عێراق بینران و دوایی ڕكابه‌رییه‌كانی و گه‌یشتنی به قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین ، زێڕین ئاسا سه‌ركه‌وتنه‌كانی له‌و قۆناغه مسۆگه‌ر كردوو گه‌یشتنی به ڕیزی نایابی یانه‌كانی عێراق به‌ده‌ست هێنا .
له دوا یاری قۆناغی چوار گۆشه‌ی زێڕین كه له شاری به‌غداد و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد ئه‌نجامی دا ، تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه به به‌رگی سه‌وزه‌وه ڕوبه‌ڕوی به‌رگ شینه‌كانی ئه‌مانه به‌غداد بونه‌وه ، له‌و یارییه‌دا و له گێمی یه‌كه‌م هیچ كام له تیمه‌كان نه‌یان توانی تۆڕی گۆڵی یه‌ك بهه‌ژێنن و ئه‌و گێمه به خاوێنی كۆتایی هات .
ئه‌مه‌و له گێمی دووه‌م پاڵپشیه‌كانی ده‌سته‌ی سه‌رپه‌رشتیاران و ڕاهێنه‌رانی تیمه‌كه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه و هاندانی شێره‌كان بووه هۆكاری سه‌ركه‌وتنی ئه‌و تیمه كه نوێنه‌رایه‌تی شاری سلێمانی ده‌كات و له خوله‌كی 82 به لێدانێكی هونه‌ری سه‌رنج ڕاكێش ، ئارش هێرش گۆڵی یه‌كه‌م و سه‌ركه‌وتنی تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی تۆمار كردوو به‌و تاكه گۆڵه‌ش یاری كۆتای هات .
به‌و سه‌ركه‌وتنه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی شاری ڕۆشنبیران توانیان له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق بپه‌ڕنه‌وه ڕیزی یانه نایابه‌كان و له وه‌رزی داهاتوودا له‌و خوله به‌هێزه‌دا ڕكابه‌ری ده‌كه‌ن .
تیمه‌كه‌ی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه بۆ دیاری كردنی پله‌كانی یه‌كه‌م و دووه‌می ڕیزبه‌ندی خولی پله یه‌ك بڕیاره له‌به‌رامبه‌ر تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی مینا یاری بكات و ئه‌و یاریه‌ش له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق به‌ڕێوه ده‌چێت .
ئاماری ئه‌نجامه‌كانی تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی پێشمه‌رگه له خولی پله یه‌كی یانه‌كانی عێراق :
قۆناغی چوارگۆشەی زێڕینی خولی تازەپێگەیشتووانی پلەیەکی عێراق
یاری چوون :
پێشمه‌رگه × ئه‌مانه به‌غداد 0 - 0
یاری گه‌ڕانه‌وه :
ئه‌مانه به‌غداد × پێشمه‌رگه 0 - 1