ڕاپۆرت - گه‌له‌ری‌ وێنه‌ : كوڕانی‌ كاراتێی‌ پێشمه‌رگه‌ 19 میدالیایی‌ ئاڵتون و زیو و بڕۆنزیان به‌ده‌ست هێنا



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ ئه‌رده‌بیل له‌ ولاَتی‌ ئێران كۆتایی‌ هات به‌و پاڵه‌وانێتییه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌ی‌ ماوه‌ی‌ سێ‌ ڕۆژی‌ بۆ هه‌ردوو ئاسته‌كانی‌ كوڕان و كچان له‌ یارییه‌كانی‌ كاتا و كۆمێته‌ خایاند .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا كه‌ تیمی‌ چوار ولاَت به‌شدار بوون ، كوڕانی‌ كاراتێی‌ یانه‌ی‌ پێشمه‌رگه‌ له‌ هه‌ردوو جۆری‌ یارییه‌كانی‌ كاتا و كۆمێته‌ توانیان 19 میدالیایی‌ جۆراو جۆر به‌ده‌ست بهێنن به‌م شێوه‌یه‌ :

کاتای ١٤ و ١٥ ساڵ 

ئه‌حمه‌د سه‌روەر ( دووەم )
ڕەها ئیبراهیم ( سێیەم )

کۆمێتة ١٤ و ١٥ ساڵ

ڕاهۆز عباس (سێیەم ) -٤٨
مازیار غه‌فور .( دووەم ) -٥٢
ڕاستگۆ بورهان ( دووەم ) -٥٧ 
ئارا فه‌رهاد .( دووەم) -٥٧ 
هەریاد هەردی ( دووەم ) +٦٣
.......

کاتای ١٦ و ١٧ ساڵ 

بڵند گۆران - یەکەم

کۆمێتة ١٦ و ١٧ ساڵ 

ڕەهەند مستەفا . ( دووەم ) -٦١
ئارمین موحسین ( سێیەم ) -٦٧ 
لاوکۆ محه‌مه‌د ( دووەم ) +٧٦

......

خوار ٢١ ساڵ و پێشکەوتوان 

کاتا 

داسیار ئالان پلەی دووەم لە خوار ٢١ ساڵ و و یەکەم لە پێشکەوتوان
...

کۆمێته‌ 

ڕێباز حه‌کیم لە کێشی -٥٥ پلەی دووەم و پلە سێیەم
شاکۆ علی+٨٤ پلەی سێیەم
بڕیار یوسف -٦٧ پلەی یەکەم 
مەبەست فایەق -٨٤ پلەی یەکەم 
شڤان عوسمان +٨٤ پلەی یەکەم


PM:10:32:01/09/2023




ئه‌م بابه‌ته 3836 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌