پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
دووباره باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ڕۆژێكی پرشنگداری به‌خۆی بینییه‌وه و جێگری سه‌رۆكی یانه‌كه‌ی گرێبه‌ستی سه‌رجه‌م یاریزانانی وه‌رزی نوێی تیمی باله‌ی واژۆ كرد .
ئێواره‌ی ڕۆژی یه‌ك شه‌ممه 13 ی ئابی 2023 و له نێو باره‌گه‌ی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و به ئاماده‌بوونی هه‌ریه‌ك له به‌ڕێزان حاكم مه‌حمود ئه‌حمه‌د موراد جێگری سه‌رۆكی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و مامۆستا شێرزاد محه‌مه‌د حه‌سه‌ن سكرتێری یانه‌كه و هه‌ردوو خاتوون كه‌لسوم محه‌مه‌د و نه‌شمیل محه‌مه‌د ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی كارگێڕی پێشوازی كرا له د ، صهلاَح كانه‌بی ڕاهێنه‌ری تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه و كاپتن عه‌لی ته‌های خاوه‌ن مێژووی ده‌ست كه‌وت و سه‌ركه‌وتنه‌كانی تیمی باله‌ی یانه‌كه و یاریزانه‌كانی وه‌رزی نوێی تیمه‌كه كه به به‌رگی پێشمه‌رگه ، پێشمه‌رگه ئاسا ناو ناوبانگی پێشمه‌رگه‌كان به‌رز ڕاده‌گرن و ده‌چنه‌وه نێو ئه‌و كێبڕكێیه‌ی له ڕێگه‌یه .
سه‌ره‌تای ئه‌و میوانداری و مه‌راسمه تایبه‌ته به‌ڕێز جێگری سه‌رۆكی یانه پیرۆزبایی له ستافی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان كردوو هیوایی خواست كه دووباره پێكه‌وه و یه‌ك ده‌ست هه‌وڵ و كۆشش بكه‌ن بۆ ده‌ست كه‌وتێكی دیكه‌ی مێژووی و دڵی هه‌واداران و هانده‌رانی یانه‌كه‌یان خۆش بكه‌ن و هۆڵی شه‌هید ئه‌حمه‌د پڕ بكه‌نه‌وه له ڕۆحه گه‌رمه وه‌رزش دۆسته‌كان و هانده‌رانیان .
موراد ووتیشی ، تیپی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه یه‌كێكه له‌و تیپانه‌ی كه ناو ناوبانگێكی به‌رچاوی له گۆڕه‌پانی وه‌رزشی كوردستان و عێراقدا هه‌یه‌و له نێو ولاَتانی عه‌ره‌بیش ناسراون ، هه‌ربۆیه گرنگه بۆ خۆتان وه‌ك ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ر و یاریزانان ئه‌و ناوه به به‌رزی بهێڵنه‌وه له نێو ئه‌و كێبڕكێیانه‌ی له وه‌رزی نوێ ده‌بینرێت به‌و پێوانه‌یه‌ی وه‌رزی نوێ جیاواز ده‌بێت و ڕكابه‌ری و ده‌ست كه‌وته‌كان ئه‌سته‌م تر ده‌بن چونكه هه‌ر تیمێك ده‌توانێت گرێبه‌ستی ته‌نیا یه‌ك پیشه‌گه‌ری ده‌ره‌كی واژۆ بكات و پێكهاته‌كه‌ی پێ به‌هێزتر بكات .
ئه‌مه‌و له درێژه‌ی وته‌كانی دا به‌خێرهاتنی یاریزانه نوێكانی كردوو هیوای خواست له‌گه‌ڵ هاوڕێكانیان پێكه‌وه هه‌وڵ بۆ ده‌ست كه‌وت و نازناوه‌كان بده‌ن .
پاشان گرێبه‌ستی یاریزانان واژۆ كرا و به فه‌رمی ، تیمی باله‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ناسێنرا جگه‌له یاریزانه پیشه‌گه‌ره‌كه‌ی كه له داهاتوو په‌یوه‌ندی به یانه‌كه ده‌كات .
ده‌سته‌ی ڕاهێنه‌ران :
د ، سهلاَح كانه‌بی - ڕاهێنه‌ر
نه‌هرۆ عه‌دنان - یاریده‌ده‌ر
یاریزانان :
عه‌لی ته‌ها غه‌فور - كاپتنی تیم و ڕافع
رابه‌ر محه‌مه‌د - یاریزانی پێگه‌ی چوار
منتزر محمد یاسر - یاریزانی پێگه‌ی چوار - یاریزانی نوێ
ئه‌حمه‌د حه‌یده‌ر شه‌هید - یاریزانی پێگه‌ی چوار - یاریزانی نوێ
منزر خلدون فه‌هد - یاریزانی سه‌ربه‌ست ( لیبرۆ ) یاریزانی نوێ
ئه‌صیل جه‌میل - یاریزانی پێگه‌ی 2 - خه‌لفی سوپه‌ر - یاریزانی نوێ
هیوا حسین - یاریزانی سه‌نته‌ر
محه‌مه‌د مه‌حمود - یاریزانی سه‌نته‌ر
دیاری ئه‌سعه‌د - یاریزانی سه‌نته‌ر
سیراج عه‌لی - یاریزانی سه‌ربه‌ست ( لیبرۆ )
عهبدولاَ سیروان - یاریزانی پێگه‌ی چوار