كوڕان و كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ كۆنترۆڵی‌ ئه‌نجامه‌كانی‌ پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكانی‌ كوردستان یان كرد



پێشمه‌رگه‌ سپۆرت - میران محه‌مه‌د

له‌ شاری‌ سلێمانی‌ و له‌ نێو هۆڵی‌ نیشان شكانی‌ نوێنه‌رایه‌تی‌ لیژنه‌ی‌ ئۆڵۆمپی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ، یه‌كێتی‌ نیشان شكانی‌ كوردستان به‌به‌شداری‌ 50 یاریزانی‌ كوڕان و كچان ، پاڵه‌وانێتی‌ نیشان شكانی‌ بۆ هه‌ردوو جۆری‌ تفه‌نگ و ده‌مانچه‌ ئه‌نجام دا .

له‌و پاڵه‌وانێتیه‌دا و دوایی‌ كێبڕكێ‌ به‌هێزه‌كانی‌ یاریزانانی‌ یانه‌كان و ئاست به‌رزی‌ كوڕان و كچانی‌ پێشمه‌رگه‌ی‌ سلێمانی‌ ، دواجار ئه‌نجامه‌كانی‌ كۆتایی‌ له‌ پله‌كانی‌ یه‌كه‌م تا سێهه‌م به‌م شێوه‌یه‌ بوون .

له‌سه‌ر ئاستی كوڕان - تفه‌نگ 

1- سۆلاڤ 1569 خاڵ
2- پێشمەرگەی سلێمانی1507خاڵ
3- باباگوڕگوڕ 1434 خاڵ

له‌سه‌ر ئاستی كوڕان-  دەمانچە

1- پێشمەرگەی سلێمانی1516 خاڵ
2- ئاشتی 1505 خاڵ
3- كلدان 1330 خاڵ

فەردی كوڕان دەمانچە

1-جوتیار حمە كریم -ئاشتی 518
شكۆ سەباح 516
بەختیار اسعد -ئاشتی 509

فەردی كوڕان- تفەنگ

1-شاخەوان غفور -سۆلاڤ 534
2- محمد یعقوب سۆلاڤ 529
3- ئارێزكریم -پێشمەرگە 510

فه‌ردی كچان تفەنگ 

1- ئاڤا عەتا- پێشمەرگە 549
2- بێریڤان جەبار- پێشمەرگە 529
3- ڕۆژان ئازاد- قەڵا287

فەردی كچان دەمانچە

1-ئایا عەتا- پێشمەرگە 536
2- ڕێناس سەباح -پێشمەرگە  506
3- پەیمان حەمە ساڵح- ئاشتی 562



PM:05:46:29/07/2023




ئه‌م بابه‌ته 3272 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌