پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
له نێو هۆڵی ئه‌نته‌ر له شاری به‌غداد یارییه‌كانی پاڵه‌وانێتی پله نایابی شه‌تڕه‌نجی یانه‌كانی عێراق به‌به‌شداری 14 یانه ده‌ستپێكرده‌وه و له یه‌كه‌م یاری كۆبونه‌وه‌ی دووه‌میاندا ، كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی پاڵه‌وان توانیان به ئه‌نجامێكی گرنگ و ه 4-2 له تیمی یانه‌ی حه‌شدی شه‌عبی به‌رنه‌وه .
ئه‌سعه‌د ئیسماعیل ئه‌و هه‌واڵه‌ی به سایتی پێشمه‌رگه سپۆرت ڕاگه‌یاند كه سه‌رپه‌رشتیاری تیمی شه‌تڕه‌نجی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه‌یه‌و ووتی ململانێی جامه‌كه ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێت مێژوویه‌كی دیكه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كان بنوسینه‌وه و له نێو په‌رتوكی ئه‌نجامه‌كان ئه‌رشیف بكرێت .
ناوبراو ووتیشی ، یارییه‌كان به‌هێزن و ڕكابه‌ری له نێوان یانه‌كان ده‌بینرێت تا نازناوه‌كان به‌ده‌ست بهێنن هه‌ربۆیه كوڕان و كچانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی بۆ ئه‌و ئه‌نجام و ده‌ست كه‌وتانه له شاری به‌غدادی پایته‌ختی عێراق یاری ده‌كه‌ن .