پێشمه‌رگه سپۆرت - میران محه‌مه‌د
جه‌وله‌ی 21 ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق ده‌ستیپێكردوو له به‌هێزترین یاری ئه‌و جه‌وله‌یه‌شدا كوڕانی پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیاندا و له‌سه‌ر یاریگه‌ی یانه‌ی به‌حری بونه میوانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه .
یارییه‌كه كاتژمێر 4:00 ی ئێواره‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 26 ی نیسانی 2023 به‌ڕێوه چوو دوایی ئه‌وه‌ی كوڕانی پێشمه‌رگه له‌سه‌ره‌تایی یارییه‌كه‌وه به ئاستێكی به‌رز بینران توانیان به سود وه‌رگرتن له هێرشه یه‌ك له دوایی یه‌كه‌كانیان و له خوله‌كه‌كانی 6 و 8 ی سه‌ره‌تایی گێمی یه‌كه‌م دوو گۆڵ له ڕێگه‌ی هه‌ردوو یاریزان ( شوان مه‌حمود و جاكویس هامان ) تۆمار بكه‌ن .
ئه‌مه‌و له هه‌مان گێم و به‌هۆی فشاری یاریزانانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و له خوله‌كه‌كانی 34 و 35 ( ئه‌دهانۆ میكایل ) یاریزانی یانه‌ی به‌حری ئه‌و ئه‌نجامه‌ی بۆ تیمه‌كه‌ی شاری به‌سره یه‌كسان كرده‌وه و گێمی یه‌كه‌م به یه‌كسان بوون و به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان كۆتایی هات .
گێمی دووه‌م كه به گێمی ڕاهێنه‌ران ناسراوه ، وسام محه‌مه‌دی ڕاهێنه‌ری تیمه‌كه‌ی پێشمه‌رگه كه له هه‌مان كات سه‌رپه‌رشتیاری گشتی تیپه‌كانی تۆپی پێی یانه‌یه گۆڕانكاری له شێوازی یاریكردن كردوو به پلانی هێرش بردن یاری به یاریزانان كردوو سه‌ركه‌وتوانه‌ش ئه‌و پلانه‌ی به جێگه‌یاندوو له خوله‌كی 59 ( ساڵح موتڵه‌گ ) ی یاریزانی هێرش به‌ری پێشمه‌رگه‌كان توانی گۆڵی سێهه‌م و پێشكه‌وتن تۆمار بكات و تا كۆتایی ئه‌نجام به‌و شێوه‌یه‌و به 2 گۆڵ به‌رامبه‌ر به 3 گۆڵ له به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی سه‌وز پۆشی شاری ڕۆشنبیران كۆتایی هات .
به‌وه‌ش پێشمه‌رگه به كۆی 32 خاڵ له پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی یانه‌كانی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م مانه‌وه و یانه‌ی ئه‌مانه به‌غداد به 35 خاڵ له پێشه‌نگه كه جیاوازیان ته‌نیا 3 خاڵه .
ئه‌نجامی یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 21 و ڕیزبه‌ندی یانه‌كان و یارییه‌كانی جه‌وله‌ی 22 و دوا جه‌وله‌ی كۆمه‌ڵه‌ی یه‌كه‌م به‌م شێوه‌یه‌یه .