زۆر کەس شەکری قاوەیی بەکاردێنێت لە جیاتی شەکری سپی چونکە وا بڵاوە کە زیانی نیە و دەکرێت نەخۆشی شەکرە بەکاری بێنێت، لهم بابهتهدا دكتۆر كامهران پزیشكی پسپۆڕی خۆراك جیاوازی نێوان شهكری سپی و قاوهی دهخاته ڕوو.
شەکری قاوەیی جیاوازی لەگەڵ شەکری سپی دروستکراو ئەوەیە کە پێکهاتووە له هەمان ماددەی سوکەرۆزی شەکری سپی بەڵام تێکەڵ دەکرێت لەگەڵ شیلەی قامیشی شەکر بۆیە ڕەنگی قاوەیەیی و زبرتـره و دەنکەکانی گەورەترە و بە ڕێژەیەکی دیاریکراو دەپاڵێورێت و ڕەنگ و ماددەی حافیزەی تێدا نیە و ڕێژەیەکی زۆر کەم لە کانزاکانی کالسێوم و مەگنسێوم و ئاسنی تێدایه .
بەڵام لە ڕووی زانستیەوە هیچ جیاوازیەکی ئەوتۆی نیە لەگەڵ شەکری سپی ، یەک کەوچکی قاوە لە شەکری قاوەیی ( 45 ) کالۆری تێدایە و شەکری سپی ( 48 ) کالۆری تێدایە .
شەکری قاوەیی هەمان زیانەکانی شەکری سپی هەیە و پێویستە ئەوانەی نەخۆشی شەکرەیان هەیە یان قەڵەون یان کێشیان زۆرە نەیخۆن ، کەسانی ئاسایش پێویستە دوور بکەونەوە لە خواردنی شەکری سپی یان قاوەیی چونکە جەستە پێویستی پێیان نیە و ئەگەر خورا ڕۆژانە لە سێ کەوچکی چا زیاتری لێ نەخۆرێت .
شەکری نەبات : کە شێوەی له بلوری ئەڵماس دەچێیت و کڵۆی بچووک بچووکە و ڕەنگی سپیە یان هەندێک جاری تر ڕەنگی تری تێکەڵ دەکرێت بۆ مناڵان ، لە ساردکردنەوەی شیلەی قامیشی شەکر دروست دەکرێت و بە زۆری لە ئێران و هیندستان بڵاوە ، بڕێکی کەمتر کالۆری تێدایە چونکە ئاو لە پێکهاتووەکەی دا هەیە و کۆمەڵێک کانزا و ڤیتامین و ترشی ئەمینی بە ڕێژەیەکی کەم تێدایە بەڵام لە کۆتایی دا بۆ نەخۆشانی شەکرە خراپە و نابێت بخۆرێت .
بۆ مرۆڤی تەندروست و ئاسایی پێویستە کەمی لێ بخورێت ، نەخواردنی باشترە و لە کاتی شیرینی دروست کردن لە شەکری سپی و قاوەیی زیانی کەمتره .