ڤیدیۆ.. مانچسته‌رسیتی‌ له‌ ئارسیناڵی‌ برده‌وه‌




پێشمه‌رگه‌ سپۆرت -

یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ یه‌كه‌م یاری‌ له‌سه‌رده‌می‌ كۆرۆنادا له‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵ برده‌وه‌ .

له‌ یارییه‌كانی‌ هه‌فته‌ی‌ 28ی‌ خولی‌ یانه‌كانی‌ ئینگلته‌را یانه‌ی‌ مانچسته‌رسیتی‌ له‌ یاریگای‌ خۆی‌ میوانداری‌ یانه‌ی‌ ئارسیناڵی‌ كرد .

له‌ خوله‌كی‌ 47 ڕه‌حیم سترلینگ گۆڵی‌ یه‌كه‌می‌ بۆ مان سیتی‌ تۆماركرد و  دواتر و له‌خوله‌كی‌ 51 دی‌ برۆین به‌ لێدانی‌ سزا گۆڵی‌ دووه‌می‌ بۆ مانچسته‌رسیتی‌ تۆماركرد و له‌ خوله‌كی‌ 91 فیل فۆدین گۆڵی‌ سێیه‌می‌  تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و ئه‌نجامه‌ كۆتاییهات .

به‌و بردنه‌وه‌یه‌ خاڵه‌كانی‌ مانچسته‌رسیتی‌ بووه‌ 60 خاڵ وپله‌ی‌ دووه‌می‌ ڕیزبه‌ندی‌ گرتووه‌  و ئارسیناڵیش به‌ 40 خاڵ له‌ پله‌ی‌ نۆیه‌مدایه‌.



PM:02:22:18/06/2020




ئه‌م بابه‌ته 560 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌