ته‌ندروستی -
دڵه‌كزێ یه‌كێكه له گرفته باوه‌كان له ته‌مه‌نه جیاوازه‌كان، له‌كاتی توشبوون به‌م حاڵه‌ته باشتر وایه كه‌سی نه‌خۆش له خواردنی چه‌ند جۆرێك خۆراك دوور بكه‌ونه‌وه.
دووباره‌بونه‌وه‌ی حاڵه‌تی دڵه‌كزێ نابێت پشتگوێ بخرێت و پێویسته سه‌ردانی پزیشكی پسپۆڕ بكرێت و له‌هۆكاره‌كانی بكۆڵیته‌وه بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ره‌ت بۆ دابنرێت چونكه چاره‌سه‌رنه‌كردنی ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی چه‌ند نیشانه‌یه‌كی خراپ دكتۆر سیروان پسپۆڕی نه‌شته‌رگه‌ری گشتی و نه‌شته‌رگه‌ری كۆئه‌ندامی هه‌رس و جگه‌ر لیستی ئه‌و خۆراكانه ده‌خاته ڕوو كه نابێت له‌كاتی توشبوون به دڵه‌كزێ بخورێن.
- بیبه‌رو به‌هاراتی توند‌و ترشیات و ترش و لیمۆن دۆزی.
- ساس و ماێونیز.
- خواردنه‌وه گازیه‌کان، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ده‌بنه هۆكاری ئاوسانی گه‌دده.
- سیر‌و پیاز.
- خواردنه‌وه کحولیه‌کان.
- ته‌ماته: گه‌ر خواردیشت که‌م بخۆ.
- مادده‌ی کافایین وه‌ك چا و قاوه‌و کاکاو و سۆدا.
- پیتزا.
- میوه‌ی مزر وه‌ك لیمۆو سندی و پڕته‌قاڵ.
- خواردنی سورکراوه‌و زۆر بر‌ژاو و خواردنی چه‌ور.