پێشمه‌رگه سپۆرت -
یانه‌ی ئیشبیلیه سێ خاڵی گرنگی به ده‌ستهێنا وبه دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له ڕیاڵ بیتسی برده‌وه .
له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی 28ی خولی یانه‌كانی ئیسپانیا یانه‌ی ئیشبیلیه له یاریگای خۆی میوانداری یانه‌ی ڕیاڵ بیستی كرد .
تایمی یه‌كه‌می یارییه‌كه بێ گۆڵ وبه خاوێنی كۆتاییهات .
له تایمی دووه‌مدا وله‌خوله‌كی 56 ئۆكامبۆس به لێدانی سزا گۆڵی یه‌كه‌می بۆ ئیشبیلیه تۆماركرد و له‌خوله‌كی 62 شدا فێرناندۆ ریجیس گۆڵی دووه‌می بۆ ئیشبیلیه تۆماركرد و یارییه‌كه‌ش هه‌ر به‌و دوو گۆڵه كۆتاییهات .
به‌و بردنه‌وه خاڵه‌كانی ئیشبیلیه بووه 50 خاڵ وله پله‌ی سێیه‌مدایه وڕیاڵ بیتسیش به كۆكردنه‌وه‌ی 33 خاڵ له پله‌ی 12 هه‌مدایه .