پێشمه‌رگه سپۆرت -
پاش ئه‌وه‌ی ده‌سته‌ی كاتی یه‌كێتی ناوه‌ندی تۆپی پێی عێراق بڕیاری دا له به‌رواری 3 ی ته‌مووزی 2020 یارییه‌كانی خولی نایابی عێراق ده‌ست پێبكاته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش ڕاهێنه‌ری یانه‌كان ئاگادار كرانه‌وه كه به‌شداری كۆبونه‌وه‌ی ڕۆژی چوار شه‌ممه 20 ی ئایاری 2020 بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی ڕاگۆڕینه‌وه و ده‌ست پێكردنه‌وه‌ی یارییه‌كانی خوله‌كه به‌لاَم سه‌رجه‌م ڕاهێنه‌ری یانه‌كان به فه‌رمی بڕیاریان دا كه به‌شداری ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌كه‌ن و بایكۆتی بكه‌ن ، ئه‌مه له كاتێكدایه یانه‌كان داوایان كردووه كه خولی ئه‌م وه‌رزه‌ی تۆپی پێی یانه‌كانی عێراق هه‌ڵبوه‌شێته‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش كارگێڕی یانه‌كان ڕاهێنه‌رانیان ئاگادار كردووه كه به‌شداری له‌و كۆبونه‌وه‌یه نه‌كه‌ن .