تهندروستی -
لهو خواردنانهی كاریگەریان هەیە لەسەر بەرزكرنەوەی بەرگری لەش (قارچك و سیر) ن ئەم ژەمە ژەمێكی تەندروستەو رێژەی شەكرەكەی ناوی زۆركەمە بۆیە دەتوانین وەكو ژەمێكی تەندروست بیخەینە ناو لیستی خواردنەكانمانەوە ( بۆ ئەو كەسانە دەبێت كە لەسەر پلانی كیتۆ یا خوود لەسەر پلانی تایبەتن كە كاربۆهایدرەیت لە خواردنەكانیاندا كەمە)، دكتۆره ئیسرا پزیشكی پسپۆڕی خۆراك ڕێنمووی هاوڵاتیان دهكات دهتوانن ئهم ژهمه ئاسان و بهتامه له ماڵهوه ئاماده بكهن كه یارمهتی بهركردنهوهی بهرگری لهش دهدات.
پێكهاتەی ژەمەكە بریتی یە لە :
ـ قارچك
ـ سیر
ـ كەرە یان رۆنی گوێزی هند
ـ پاودەری بیبەری سوور
ـ تۆزێك ئاڵەت
ـ خوێ
ـ كەرەوز یان معدنووس
رێگای ئامادەكردنی:
ـ تاوەیەك گەرم دەكەین لەسەر ئاگرێكی مامناوەند
ـ تۆزێك كەرە یان زەیتی گوێزی هندەكە دەتوێنینەوە
ـ قارچك و پاشان توزێك ئاڵەت و خوێ تێدەكەین تاكو قارچكەكە نزیك دەبێت لەوەی كە بە تەواوی ببێت
ـ پاشان پاودەری بیبەری سوورە كەو سیرێك بە جنراوی یان پاودەر تێیدەكەین و تۆزێكی تر تێكی دەدەین.
ـ لەكۆتایدا كەرەوز یان معدنووسە جنراوەكەش دەكەین بەسەریدا.