دڵشاد مەریوانی یەكەم میدیاكاری وەرزشییە لەسێدارەدرا!!



هونەرمەند و میدیاكاری وەرزشی دڵشاد مەریوانی (قوتبەدین) 31 ساڵ لەمەوبەر لەسێدارە دراّّ!!

زاگرۆس نانەكەلی

میدیاكاری وەرزشی و رۆژنامەنووس وچیرۆك نووس وشاعیر و ئەكتەر و میوزیك ژەن و لێكۆلەرەوە و وێنەكێش و فۆتۆگرافەر و و شانۆكار و ئۆكۆردیۆن ژەن و شۆڕشگێڕ و  سەرەڕۆ و  گەڕاڵ و وەرگێڕ و فۆلكلۆرناس و برین پێچ و ئینسان دۆست و  دەمانچەی هەبوو،42 پایز تەمەنی بوو،وانەی لاتینی دەگووتەوە،دڵشاد مەریوانی هەموو شتێك پەیوەست بوایە بە فۆلكلۆر كۆی دەكردەوە،هەروەها بە گوند ودێهاتەكان دەچوو بۆ كۆكردنەوەی چیرۆك و سەربردەو بابەتی فۆلكلۆری كۆنی كورد،دڵشاد مەریوانی لە تەمسیلی (لانەوازە) رۆڵی (قوتبەدین) دەگێڕا،كەتاكو ئێستا لەزۆربەی كارەكانی بە قوتبەدین ناویان دەبرد.

دڵشاد مەریوانی لەگەڵ دەرچوونی كاروانی وەرزش خۆی بۆ نەگیرا وئەسپی خۆی لەم بوارەش تاودا كاتێك چەند بابەتی زانستی وەرزشی بۆ ئەم رۆژنامە وەرزشییە رەوانە دەكات وبڵاویان دەكاتەوە، هەروەها لەیەكێك لە نووسینە بە پێزەكانی   كە زنجیرە نووسین بوو وەكو ستوون و رەخنەش خۆی نیشان دەدا بەناوی (ئەودیوی گیانی وەرزشی)،دڵشاد مەریوانی لەناوەراستی هەشتاكان دركی بە رۆژنامەنووسی وەرزشی كردووە،بێگومان ئەمەش یەكێك بووە لە داهێنان وبلیمەتی ئەو مرۆڤە.

دڵشاد محەمەد ئەمین فەتاح،ناسراو بە دڵشاد مەریوانی لە رێككەوتی 28/3/1947 لە گەڕەكی ئەسحابە سپی شاری سلێمانی لەدایكبووە،لە كۆنگرەی كۆمەڵەی رەنجدەرانی كوردستان  لەناو زەند شەهید مامە ریشەی فێری خوێندن ونووسین كردووە، هەروەها سەردانی قەڵای هەولێری كردبوو چەندین وێنەی گرتبوو،لەسەر زاری (شیرین ك) خێزانی دوای ئەوەی سێ ئەمنی سەر بەرژێمی بەعس داوای لێدەكەن بۆ ماوەی پێنج خولەك لە دائیرەی ئەمن كارییان پێیە كە لەشەوی12لەسەر13 ی مانگی شوباتی ساڵی 1989 دەستگیر دەكرێت، لەرێككەوتی 13/3/1989 و (31)  ساڵ بەر لەئێستا بە تۆمەتی فێركردنی  پیتی لاتینی بەخوێندكاران  و نووسین بابەت بۆ رۆژنامەكانی شاخ  لەبەغدا لە سێدارەدرا و تا ئێستاش گۆڕەكەی دیارنیە.

هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی دڵشاد مەریوانی وتێكڕایی شەهیدانی چوارپارچەی كوردستان



PM:09:18:15/03/2020




ئه‌م بابه‌ته 4122 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌


زۆرترین خوێنراو‌
‌ ‌