پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی سێ یاری هه‌فته‌ی سێهه‌می قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات و تێیداو له دووه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی ئه‌و هه‌فته‌یه كه كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 28 / 2 / 2020 ئه‌نجام دران زاخۆ توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی هه‌ندرێن بباته‌وه و هه‌روه‌ك نه‌ورۆزیش به سود وه‌رگرتن له یاریگه و هانده‌ر و ئاسته به‌رزه‌كه‌ی له یانه‌ی زێره‌ڤانی برده‌وه به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ و هه‌ولێریش له‌سه‌ر یاریگه‌ی شێروانه‌وه به سێ خاڵ گه‌ڕانه‌وه پاش ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم یاریه‌كه‌یان له‌به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به كۆتاهێنا .