پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه توانی سێهه‌م سه‌ركه‌وتنی یه‌ك له دوای یه‌ك له قۆناغی دووه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به‌ده‌ست بهێنێت پاش ئه‌وه‌ی به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سۆرانی برده‌وه.
كاتژمێر 3:00 ی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 27 ی 2 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی فه‌رمانده‌یی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی پێشمه‌رگه میوانداری له یانه‌ی سۆران كرد ، له‌و یاریه‌دا و له‌سه‌ره‌تاوه یاریزانانی هه‌ردوو تیم بۆ وه‌رگرتنی سێ خاڵه‌كه هه‌وڵه‌كانیان چڕكرده‌وه و له‌گه‌ڵ هێرشی یاریزانانی هه‌ردوو تیم له گێمی یه‌كه‌م سه‌رئه‌نجام نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و هێڵی به‌رگری و گۆڵپارێزانی تیپه‌كان گۆڵه‌كانیان به خاوێنی هێشته‌وه و ئه‌و گێمه به كۆتاهات.
گێمی دووه‌م :
پلانی ڕاهێنه‌رانی هه‌ردوو تیم گۆڕانكاری له شێوازی یاریكردن به‌خۆیه‌وه بینی و به‌لاَم دووباره و تا كۆتا خوله‌كی كاتی یاسایی یاریه‌كه یاریزانانی هه‌ردوو تیپ نه‌یان توانی گۆڵ تۆمار بكه‌ن و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ناوبژیوان 5 خوله‌ك كاتی زیاتكراوی به یارییه‌كه دا هێرشه‌كانی یاریزانانی پێشمه‌رگه بۆ گۆڵ تۆماركردن چڕبۆوه و سه‌رئه‌نجام و له خوله‌كی 90+2 كاتی زیاتكراو یاریزانی یانه‌ی پێشمه‌رگه ( ڕێكان ڕزگار ) توانی به لێدانێكی جوانی هونه‌ری گۆڵی یه‌كه‌م و تاكه گۆڵی یاریه‌كه تۆمار بكات و به‌و ئه‌نجامه‌ش پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی توانی سێ خاڵی گرنگی هه‌فته‌ی سێهه‌می قۆناغی دووه‌م مسۆگه‌ر بكات و كۆی خاڵه‌كانیان بۆ 16 خاڵ به‌رز كرده‌وه .