سووده‌كانی خواردنی ژه‌می به‌یانیان




ته‌ندروستی‌ -

 ژه‌می به‌یانیان به‌ گرنگترین ژه‌مه‌ سه‌ره‌کیه‌کان داده‌نرێت و زۆرینه‌ی پسپۆڕه‌کان کۆکن له‌ سه‌ر گرنگی خواردنی به‌ به‌رده‌وامی ئه‌م ژه‌مه‌، له‌م بابه‌ته‌دا دكتۆر کامه‌ران پسپۆڕی زانستی خۆراک و نه‌شته‌رگه‌ری گشتی ڕونكردنه‌وه‌ی ته‌واو له‌سه‌ر سووده‌ ته‌ندروستیه‌كانی خواردنی نانی به‌یانیان باس ده‌كات.

 گرنگترین سوودە تەندروستیەکانی :

1- زیاد کردنی ته‌رکیز و به‌هێز کردنی یاده‌وه‌ری.
2- پارێزگاری له‌ ئاستی نموونه‌یی کێش و ڕێگه‌ گرتن له‌ قه‌ڵه‌وی و خێرا دابه‌زینی کێش له‌ کاتی ڕێجیم .
3- ڕێک خستنی هۆرمۆنی ئه‌نسۆلین و کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شه‌کره‌ له‌ خوێن له‌ نه‌خۆشی شه‌کره‌ و خۆپاراستن لێی.
4- به‌هێز کردنی به‌رگری له‌ش و زیاد کردنی توانای کارکردن.
5-باش بوونی میزاج و که‌مکردنه‌وه‌ی دڵته‌نگی و خه‌مۆکی و دڵه‌ڕاوکێ.
6- دابه‌زاندنی ڕێژه‌ی کۆلیستڕۆڵه‌ خراپه‌کان .
7- زۆر گرنگه‌ بۆ گه‌شه‌ی مناڵ و مێرد منداڵان.

کاتی خواردنی ژه‌می به‌یانی :

ژه‌می به‌یانی پێویسته‌ پێش سه‌عات هه‌شت و چاره‌ک خورا بێت له‌ زۆربه‌ی ڕۆژه‌کانی ساڵ و له‌ وه‌رزی هاوین دا پێش سه‌عات هه‌شت و چل و پێنج خوله‌کی به‌یانی خورا بێت.


PM:08:41:26/02/2020




ئه‌م بابه‌ته 1304 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌