پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئاماده‌بوونی سه‌رۆك و جێگر و سه‌رجه‌م ئه‌ندامه‌كانی، یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فتانه‌ی خۆی ئه‌نجامدا و، ئه‌م بڕیار و راسپاردانه‌ی خواره‌وه‌ی ده‌ركرد:
1- هه‌ر یانه‌یه‌ك ئاماده‌ی یاری نه‌بێت، به بڕی 1,000,000 یه‌ك ملیۆن دینار غه‌رامه ده‌كرێت.
2- له یاری نێوان هه‌ولێر و برایه‌تی له خولی نایابی كوردستان، به هۆی به‌كارهێنانی یاری ئاگرین له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی برایه‌تی، بڕیاردرا به غه‌رامه‌كردنی یانه‌ی برایه‌تی به بڕی 150,000 سه‌د و په‌نجا هه‌زار دینار.
3- ئاگاداری سه‌رجه‌م یانه‌كانی كوردستان ده‌كه‌ینه‌وه، هیچ یارییه‌ك له یاریگه‌ی دیارییكراو ناگوازرێته‌وه بۆ یاریگه‌یه‌كی دیكه، تاكو پێشوه‌خته ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان وه‌رنه‌گیرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كه‌ش و هه‌وا ناله‌بار بوو ناوبژیوانی یارییه‌كه بڕیاری گواستنه‌وه‌ی یارییه‌كه ده‌دات.
4- ئاگاداری یانه‌ی سیروانی نوێ ده‌كه‌ینه‌وه، ناتوانن به بێ ره‌زامه‌ندی یه‌كێتی تۆپی پێی كوردستان یاریگه‌كه‌یان بگۆڕن، له كاتی كه‌ش و هه‌وای ناله‌باریش ته‌نیا ناوبژیوان بڕیاری گواستنه‌وه‌ی ده‌دات.
5- له یاری نێوان شه‌قڵاوه و سه‌یدسادق له خولی پله‌یه‌كی كوردستان، به هۆی گرفت و كێشه له نێوان جه‌ماوه‌ر و پیاوانی پۆلیس هه‌روه‌ها دروستكردنی گرفت بۆ ستافی ناوبژیوانان و به‌كارهێنانی یاری ئاگرین له لایه‌ن هانده‌رانی یانه‌ی شه‌قڵاوه، بڕیاردرا به غه‌ارمه‌كردنی یانه‌ی شه‌قڵاوه به بڕی 500,000 پێنج سه‌د هه‌زار دینار.
6- یارییه‌كانی گه‌ڕی سێزده‌یه‌م و كۆتایی خولی پله‌یه‌كی كوردستان، له رۆژی سێشه‌ممه 2020/2/25 به‌رێوه ده‌چێت، ته‌نیا یاری نێوان چه‌مچه‌ماڵ و هه‌ڵۆ ئه‌نجام نادرێت، ئه‌مه‌ش به هۆی ئاماده‌كردنی پێداویستییه‌كانی خه‌ڵات و رێزلێنانی هه‌ردوو یانه و ئه‌نجامدانی مه‌ڕاسیمێكی جوان و شایسته.
7- یارییه‌كانی گه‌ڕی شازده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان له رۆژانی پێنجشه‌ممه و هه‌ینی 27 و 28 ـی 2/2020 به‌مشێوه‌یه‌ی خواره‌وه ئه‌نجام ده‌درێت.
یارییه‌كانی رۆژی پێنجشه‌ممه 2020/2/27
برایه‌تی ـ ده‌ربه‌ندیخان
دهۆك ـ سیروانی نوێ
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ سۆران
یارییه‌كانی رۆژی هه‌ینی 2020/2/28
زاخۆ ـ هه‌ندرێن
نه‌ورۆز ـ زێره‌ڤانی
شێروانه ـ هه‌ولێر