پێشمه‌رگه سپۆرت -
هه‌فته‌ی پانزه‌ی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به ئه‌نجام دانی دوو یاری ده‌ستی پێكرد .
له چوارچێوه‌ی یارییه‌كانی خولی نایابی كورردستان و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی پێنج شه‌ممه 20 / 2 / 2020 دوو یاری له یارییه‌كانی هه‌فته‌ی پانزه‌هه‌م ئه‌نجام دران ، تێیداو له شاری سلێمانی و له‌سه‌ر یاریگه‌ی ئاشتی هه‌ردوو یانه‌كانی سیروانی نوێ و نه‌ورۆزی هاوشاری به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز كه له كه‌شێكی باراناوی و پڕ له جه‌ماوه‌ر به‌ڕێوه چوو هه‌ردوو تیم به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و له شاری هه‌ولێریش یانه‌ی هه‌ولێر میوانداری له یانه‌ی برایه‌تی كردوو ئه‌و یارییه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات و خاڵه‌كانیان به‌ش كرد .