پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی لایبزیك بە گۆڵێكی تیمۆ ڤێرنێر شكستی بە تۆتنهام هێنا .
لە یارییەكانی چونی قۆناغی 16ی خولی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا، یانەی تۆتنهام میوانداری یانەی لایبزیكی كرد . تایمی یەكەمی یارییەكە بێ گۆڵ وبەخاوێنی كۆتاییهات .
لە تایمی دووەمدا و لە خولەكی 58 تیمۆ ڤێرنێر بە لێدانی سزا تاكە گۆڵی لایبزیكی تۆماركرد و یارییەكەش هەر بەو تاكە گۆڵە كۆتاییهات .
جێگەی ئاماژەیە یاری گەڕانەوە لە نێو یاریگای لایبزیك و لە 10ی مانگی سێ ئەنجام دەدرێت .