پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری هه‌فته‌ی دوانزه‌ی خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات و تێیداو له‌م هه‌فته‌یه یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا بوونه میوانی یانه‌ی ئاشتی و به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
ئه‌مه‌و یانه‌ی خاك له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا و به ئه‌نجامی 1-2 گۆڵ له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی هه‌ڵۆ توشی شكست هاتن و شه‌قلاَوه و سه‌ید سادقیش له‌سه‌ر یاریگه‌ی شه‌قلاَوه و به دوو گۆڵ یه‌كسان بوون .
هه‌رچی خانه‌قین بوو له سه‌ر یاریگه‌ی خۆیداو به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی ئاڵتون كۆپری توشی شكست هاتن و ئاسۆ و ئاكرێش به بێ گۆڵ یه‌كسان بوون .
دواجار هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید له نێو جه‌ماوه‌ری خۆیداو به ئه‌نجامی 3-2 گۆڵ له یانه‌ی كۆیه‌ی برده‌وه .