پێشمه‌رگه سپۆرت -
تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ به‌شداری له وه‌رزێكی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان ده‌ست پێكردوو ڕاهێنه‌ری تیپه‌كه‌ش له‌سه‌ر ئاماده‌كاییه‌كانی ئه‌م وه‌رزه‌یان تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت به‌م شێوه‌یه دوا .
سۆران سه‌لیم ڕاهێنه‌ری تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه خۆش به‌ختانه و پاش ئه‌وه‌ی له ساڵی ڕابردوو تیپه‌كه‌یان به ئاستێكی به‌رز له خولی كوردستان بینران توانیمان سه‌رجه‌م ئه‌و یاریزانانه بۆ ئاسته‌كانی لاوانی یانه سه‌ربخه‌ین و بۆ ئه‌م ساڵیش به پێكهاته‌یه‌كی نوێی تازه‌پێگه‌یشتوانه‌وه كه سه‌رجه‌میان له شاری سلێمانین تیپێكی نمونه‌ییمان دروست كردووه بۆ به‌شداری له خوله‌كه .
سۆران ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه چه‌ندین یاری دۆستانه‌یان ئه‌نجام داوه و له‌گه‌ڵ تیپی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سلێمانی یه‌كسان بوون و له تیپی تۆپی پێی تازه‌پێگه‌یشتوانی یانه‌ی سیروانی نوێ یان به ئه‌نجامی 3-1 گۆڵ بردۆته‌وه و هه‌روه‌ك له تازه‌پێگه‌یشتوانی هه‌ڵه‌بجه‌شیان به ئه‌نجامی سێ گۆڵی بێ وه‌لاَم بردۆته‌وه .
هه‌روه‌ك ڕاهێنه‌ره‌كه‌ی یانه‌ی پێشمه‌رگه ئاماژه‌ی پێدا كه به شێوه‌یه‌كی چڕ ئاماده‌كاری ده‌كه‌ن و له یارییه دۆستانه‌كانیش به‌رده‌وام دبن بۆ ئه‌وه‌ی ئاستی تیپه‌كه به‌ره‌و پێشتر ببه‌ن و ئاماده‌ی خولی كوردستانی بكه‌ن .