پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی چوارده‌ی دووه‌م قۆناغی خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات .
پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 7 / 2 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه جیا جیاكانی كوردستان و به ئه‌نجام دانی چوار یاری هه‌فته‌ی چوارده‌ی یارییه‌كان به‌ڕێوه چوو تێیداو له شاری سلێمانی یانه‌ی نه‌ورۆز میوانداری له یانه‌ی سۆران كردوو نه‌ورۆزی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه‌ر توانیان به ئه‌نجامی 4-1 گۆڵ بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و برایه‌تی به 2-1 گۆڵ له یانه‌ی هه‌ندرێن یان برده‌وه و شێروانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیدا و به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له‌به‌رامبه‌ر یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر توشی شكست هاتن .
هه‌رچی یانه‌ی زێره‌ڤانی بوو توانیان به ئه‌نجامی گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی سیروانی نوێ ببه‌نه‌وه .