پێشمه‌رگه سپۆرت -
یارییه‌كانی هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله یه‌كی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان به كۆتاهات و له‌گه‌ڵ یه‌كسان بوونی له‌م هه‌فته‌یه‌ش یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ توانی پێشه‌نگی ڕیزبه‌ندی خوله‌كه به‌هێزتر بكات و جێگیر بێت .
له درێژه‌ی یارییه‌كانی خولی پله یه‌كی كوردستان و پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی چوار شه‌ممه 5 / 2 / 2020 و به ئه‌نجام دانی شه‌ش یاری هه‌فته‌ی ده‌یه‌می خولی پله یه‌كی كوردستان ئه‌نجام درا و تێیداو یانه‌ی چه‌م چه‌ماڵ له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیداو له‌سه‌ر یاریگه‌ی سه‌ید سادق بونه میوانی یانه‌ی خاوه‌ن یاریگه و جه‌ماوه .
ئه‌مه‌و له‌و یاریه‌دا هه‌ردوو تیپ به گۆڵێك یه‌كسان بوون و به خاڵێك له یاریگه ده‌رچوون ، هه‌رچی یانه‌ی هه‌ڵۆش بوو به گۆڵێكی بێ وه‌لاَم له یانه‌ی ڕزگاری برده‌وه و به‌و ئه‌نجامه‌ش یانه‌ی هه‌ڵۆ توانی پله‌ی دووه‌می ڕیزبه‌ندی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات .
ئه‌مه‌و ئه‌نجامی یارییه‌كان و ڕیزبه‌ندی تیپه‌كان به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات :