پێشمه‌رگه سپۆرت -
له شاری دهۆك و له نێو هۆڵی داخراوی یانه‌ی دهۆك سێهه‌م ڕۆژی یارییه‌كانی خولی نایابی باسكه‌ی یانه‌كانی عێراق به‌ڕێوه چوو ، تێیداو له یه‌كه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه تیپی باسكه‌ی یانه‌ی كاره‌با و شوڕته به یه‌ك گه‌یشتن و دوایی یارییه‌كی به‌هێز شوڕته‌كانی به‌غداد درێژه‌یان به‌سه‌ركه‌وتن دا‌و توانیان به ئه‌نجامی 75 - 95 سكۆر بردنه‌وه به‌ده‌ست بهێنن .
ئه‌مه‌و دووه‌م یاری ئه‌و ڕۆژه له نێوان تیپی باسكه‌ی یانه‌كانی ته‌زامون و مینا ئه‌نجام دراو یاریزانانی ته‌زامون توشی شكست هاتن پاش ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه به 71-80 سكۆر له‌به‌رژه‌وه‌ندی یانه‌ی مینا به كۆتاهات .