پێشمه‌رگه سپۆرت -
به ئه‌نجام دانی دوو یاری دوا هه‌فته‌ی قۆناغی یه‌كه‌می خولی نایابی تۆپی پێی یانه‌كانی كوردستان ئه‌نجام دراو تێیداو كاتژمێر 2:30 خوله‌كی پاش نیوه‌ڕۆی ڕۆژی هه‌ینی 24 / 1 / 2020 و له‌سه‌ر یاریگه‌ی خۆیدا تیپی تۆپی پێی یانه‌ی نه‌ورۆزی شاری سلێمانی میوانداری له یانه‌ی ده‌ربه‌ندیخان كردوو دوایی یارییه‌كی به‌هێز سه‌رئه‌نجام یانه‌ی نه‌ورۆز توانی به ئه‌نجامی دوو گۆڵی بێ وه‌لاَم سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنێت و هه‌رچی دووه‌م یاریش بوو له نێوان یانه‌كانی دهۆك و هه‌ولێر ئه‌نجام دراو ئه‌نجامی كۆتایی ئه‌و یاریه‌ش به دوو گۆڵ بۆ هه‌رلایه‌كیان به كۆتاهات .
به‌و ئه‌نجامانه‌ش یارییه‌كانی هه‌فته‌ی سیانزه‌هه‌م و دوا هه‌فته‌ی قۆناغی یه‌كه‌م به كۆتاهاتن و هه‌رچی ته‌واوی ئه‌نجام و ڕیزبه‌ندی تیپه‌كانیش بوو به‌م شێوه‌یه‌ی لێهات .