پێشمهرگه سپۆرت -
لە هەفتەی 20ی خولی یانەكانی ئیتاڵیا یۆڤانتۆس لە یاریگای خۆی بە دوو گۆڵ بەرامبەر گۆڵێك لە پارمای بردەوە .
دوو گۆڵەكەی یۆڤانتۆس كریستیانۆ رۆناڵدۆ لە خولەكەكانی 43 و58 تۆماری كرد و تاكە گۆڵەكەی پارماش لەخولەكی 55 ئەندریاس كۆرنلویس تۆماری كرد .
بەو بردنەوەیە خاڵەكانی یۆڤانتۆس بووە 51 خاڵ و لە پلەی یەكەمدایە .