پێشمه‌رگه سپۆرت -
بۆ جارێكی دیكه قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتن به تیپی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه به‌خشرا .
له شاری به‌غداد و له نێو باره‌گه‌ی یه‌كێتی ناوه‌ندی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی عێراق مه‌راسیمێكی وه‌رزشی بۆ دابه‌ش كردنی قه‌ڵغانی سالاَنه‌ی یه‌كێتیه‌كه به‌سه‌ر یانه و ڕاهێنه‌ر و یاریزانانی پاڵه‌وان له وه‌رزی ڕابردوو دابه‌ش كرا ، له‌و مه‌راسیمه‌دا غه‌ڵغانی سالاَنه‌ی یه‌كێتیه‌كه به‌خشرا به تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌ش پاش ئه‌وه‌ی نازناوه‌كانی وه‌رزی ڕابردوویان به‌ده‌ست هێنابوو .
ئه‌مه‌و له هه‌مان مه‌راسیم قه‌ڵغان به‌خشرایه زه‌رده‌شت ڕفیق ڕاهێنه‌ری كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه و كوردستان به‌مۆ كیژه یاریزانی تازه‌پێگه‌یشتووی پاڵه‌وانی ئاسیاوی و دكتۆر ئه‌حمه‌د به‌هادین ڕاهێنه‌رو ئاسیا عه‌زیزی كیژه پاڵه‌وانی عێراق له یاری هه‌ڵدانی ڕم .
سه‌باره‌ت به وه‌رگرتنی ئه‌و خه‌لاَتانه زه‌رده‌شت ڕه‌فیق سه‌رپه‌رشتیار و ڕاهێنه‌ری تیپی كچانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه له لێدوانێكی تایبه‌ت به پێشمه‌رگه سپۆرت ووتی ، یانه‌ی پێشمه‌رگه نازناوه‌كانی وه‌رزی ڕابردووی عێراقی به‌ده‌ست هێناوه و له‌سه‌ر ئاستی ڕاهێنه‌ر و یاریزانانیش یانه‌ی پێشمه‌رگه بێ به‌ش نه‌بووه له به‌ده‌ست هێنانی قه‌ڵغانه‌كان و بۆ مێژووی یانه‌كه‌ش توانیمان قه‌ڵغانی دووه‌می كچان بۆ ئاستی تازه‌پێگه‌یشتوان وه‌ربگرین كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته بناغه‌یه‌كی پته‌و بۆ داهاتووی گۆڕه‌پان و مه‌یدانی یانه‌ی وه‌رزشی پێشمه‌رگه .
زه‌رده‌شت ڕه‌فیق پیرۆزبای له یانه‌كه‌ی و ڕاهێنه‌ر و یاریزانان كرد كه توانیان ئه‌و قه‌ڵغانی سه‌ركه‌وتنانه دووباره به‌ده‌ست بهێنه‌وه .