پێشمهرگه سپۆرت -
یانەی یۆڤانتۆس بە ئەنجامی چوار گۆڵی بێ وەڵام شكستی بە یانەی ئۆدەنێزی هێنا و گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی جامی ئیتاڵیا .
لە یارییەكانی قۆناغی 16ی جامی ئیتاڵیا یانەی یۆڤانتۆس رووبەڕووی ئۆدەنێزی بوەوە .
لە خولەكی 16 گۆنزالۆ هیگواین گۆڵی یەكەمی بۆ یۆڤانتۆس تۆماركرد و لەخولەكی 26 دیبالا گۆڵی دووەمی بە لێدانی سزا تۆماركرد و تایمی یەكەم بەو ئەنجامە كۆتاییهات .
تایمی دووەمیش دوو گۆڵی تری بۆ یۆڤی بەخۆوە بینی كە لە خولەكەكانی 58 دیبالا و دۆگلاس كۆستا بە لێدانی سزا تۆماری كرد ، كە دیبالا گۆڵی دووەمی بوو لە یارییەكەدا .
جێگەی ئاماژەیە رۆناڵدۆ بەهۆی بونی جیوبەوە لە لوتیدا نەیتوانی ئامادەیی یارییەكە بێت و یۆڤانتۆسیش گەیشتە قۆناغی چارەكی كۆتایی .