ته‌ندروستی -
زۆرینه‌ی ئه‌وانه‌ی ئێستا له ئۆفیس و ده‌زگا حكومی و ئه‌هلیه‌كان كار ده‌كه‌ن ناچارن ڕۆژانه بۆ ماوه‌ی چه‌ند كاتژمێرێكی درێژ له‌سه‌ر كورسی دابنیشن، دكتۆره چیمه‌ن پزیشكی پسپۆڕی ئێسك و شكاوی له‌م ڤیدیۆیه‌دا به ته‌واوه‌تی ئه‌و ڕێنماییانه ڕون ده‌كاته‌وه و باس له ئێسكی ته‌واوی له‌ش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له توشبوون له نه‌خۆشی سه‌وه‌فان پارێزراوبن.
1- له‌كاتی دانیشتن پێویسته به جۆرێك دانیشیت كێشی سه‌ر مل و شان هه‌ڵیبگرێت و ئه‌و ئامێره یان ئه‌و كۆمپیوته‌ره‌ی كاری له‌سه‌ر ده‌كه‌یت له‌ڕێكی چاو بێت.
2-ئه‌گه‌ر ڕۆژانه بۆ ماوه‌یه‌كی درێژ له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر كار ده‌كه‌یت ئه‌وه باشتر وایه بۆ به‌شی خواره‌وه‌ی پشتت گۆشه‌یه‌ك دابنێیت چونكه ئێسكی به‌شی خواره‌وه‌ی پشت خۆی چاڵی تیادایه و دانیشتن به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه توشی ئازاری پشتت ده‌كات.
3- له‌كاتی دانیشتن قاچه‌كانت بڵاوبكه‌ره‌وه و به گۆشه‌ی 90 یان كه‌متر بكه‌ره‌وه و پێكانت ڕێك له‌سه‌ر زه‌وی دابنێ و پارچه‌یه‌ك بخه‌ره ژێر پێكانت.
4- ئه‌گه‌ر كاره‌كه‌ت نوسینه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ر ئه‌وه ده‌ستت زۆر به كراوه‌ی و به نوقاوی له‌سه‌ر جێگه‌یه‌كی ڕه‌ق دامه‌نێ و گۆشه‌یه‌كی نه‌رم له نزیك ده‌ستت دابنێ بۆ ئه‌وه‌ی ده‌ستی بخه‌یته سه‌ر.
چه‌مانه‌وه‌ی زۆر له‌كاتی كاركردن زیان به بڕبڕه‌كانی پشت ده‌گه‌یه‌نێت و ده‌بێت هاوسه‌نگی بۆ پشت دروست بكرێت.